دەستپێک
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی (لە وێنەکەدا)، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٩٦٤ – دادگای ئەفریقای باشوور بە تاوانی ھەڵگەڕانەوە لە دژی دەسەڵات و ھاندانی جەماوەر لە دژی حکوومەت، سزای زیندانی ھەتاھەتایی بۆ نێڵسۆن ماندێلا داسەپاند.
- ٢٠٠٩ – بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلۆنزای بەراز لە چەندین ناوچەی جیاجیای جیھاندا، ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ڕایگەیاند کە نەخۆشیی ئەنفلۆنزای بەراز، پەتایەکی جیھانییە.
- ٢٠١٠ – پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ بۆ تۆپی پێ لە ئەفریقای باشوور دەستی پێ کرد.
- … کە پاپا بێنێدیکتی شازدەیەم یەکەمین پاپایەک بووە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد؟
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٦٩٢ وتار و ١٣٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
تا ئێستا ٦٣٬٠٢٢ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٣٤ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٥٬٦٩٢ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.
🔥 Top keywords: دەستپێکمحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیتایبەت:گەڕانقوزتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانجەنگی جیھانیی دووەمپەردەی کچێنیویکیپیدیا:سەبارەتمەرزیە فەریقیفیفایارمەتی:ناوەرۆکویکیپیدیا:پەیوەندیکێری مرۆڤدەستپەڕکوردستانمەلا مستەفا بارزانیکەشوھەواپارتی دیموکراتی کوردستانحەسەن زیرەکسێکسجەلال تاڵەبانیشاڵاوی ئەنفالنۆمینەی حاجیانھەولێرقازی محەممەدویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونکوردویکیپیدیاکوردستانی سوورسلێمانیمێژووی کوردتورکیافەرھاد پیرباڵقانعکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاسەددام حوسێنمحەممەدعێراق