زانکۆی یەریڤانی حکومی

زانکۆی یەریڤانی حکومی (بە ئەرمەنی: Երևանի Պետական Համալսարան، ԵՊՀ)، ھەروەھا بە سادەیی زانکۆی یەریڤان، ,[١] کۆنترین زانکۆی گشتییە کە بەردەوام کاردەکات لە ئەرمەنستان. لە ساڵی ١٩١٩ دامەزراوە، گەورەترین زانکۆیە لە وڵاتەکەدا.[٢]

زانکۆی یەریڤانی حکومی لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان.

دوای بە سۆڤیەتکردنی ئەرمینیا لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٠، ناوی زانکۆکە گۆڕدرا بۆ «زانکۆی گەلی یەریڤان». ھاکۆب ماناندیان وەک سەرۆکی نوێی زانکۆ دەستنیشانکرا. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣، زانکۆکە ناوی گۆڕدرا بۆ «زانکۆی دەوڵەتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستان»، بووە «زانکۆی دایک»ی ئەرمەنستانی سۆڤیەت لە چوارچێوەی کۆماری سۆسیالیستی فیدراڵی سۆڤیەتی ترانسکۆقاز.[٣]

دوای ئەوەی ئەرمینیا سەربەخۆیی خۆی بەدەستھێنا، کەمپی ئیجێڤانی زانکۆی یەریڤانی حکومی لە ساڵی ١٩٩٤ کرایەوە.

فێرکاری بە زمانی ئەرمەنییە، بەڵام فێرکاری بە زمانی ڕووسی یان ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی بیانی بەپێی پێویست بەردەستە. ساڵی خوێندن لە یەکەمی ئەیلوول تا ٣٠ی حوزەیرانە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hacikyan, Agop Jack; Basmajian, Gabriel; Franchuk, Edward S.; Ouzounian, Nourhan (2005). The Heritage of Armenian Literature: From the eighteenth century to modern times. Detroit: Wayne State University Press. p. 1012. ISBN 978-0-8143-3221-4.
  2. ^ Ness, Daniel; Lin, Chia-Ling, eds. (2015). International Education: An Encyclopedia of Contemporary Issues and Systems. Routledge. p. 789. ISBN 978-1-317-46751-9.
  3. ^ Երևանի պետական համալսարան 2018-08-26 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Yerevan.am. Retrieved on 2019-08-15.
  4. ^ "ԵՊՀ հոգաբարձուների խորհրդի նիստում ընտրվել է "Երևանի պետական համալսարան" հիմնադրամի ռեկտորը [YSU Board of Trustees Elects Rector of Yerevan State University Foundation]". president.am (بە ئەرمەنی). Office to the President of the Republic of Armenia. 19 June 2015. Archived from the original on 8 October 2018. Retrieved 14 January 2016.