ئەرژەنتین لە ئۆڵۆمپیاد
ئەرژەنتین بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٠ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کرد، ھەروەھا لە ساڵانی ١٩٢٨، ١٩٤٨، ١٩٥٢ و لە ساڵی ١٩٦٠ەوە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە، ئەرژەنتین لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بە گشتی وردە وردە تووشی دابەزین بوو دۆخێک کە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ و ١٩٨٤ گەیشتە لووتکە. لەو یاریانەدا ئۆڵۆمپیادانەدا ئەرژەنتین ھیچ مەدالیایەکی بەدەست نەھێنا. بەڵام لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ لە دەتینای پایتەختی یۆنان، دوای ٥٢ ساڵ بۆ یەکەمجار ئەو وڵاتە مەدالیای زێڕی بردەوە. لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٦ کە لەلایەن بەرازیلەوە میوانداری کرا ٢١٣ وەرزشوان نوێنەرایەتی ئەرژەنتینیان کرد و لەم خولەدا بۆیەکەمجار لە دوای ساڵی ١٩٤٨، ٣ مەدالیای زێڕی بردەوە، کەیەکێکیان لەلایەن وەرزشوانێکی ژنەوە بەدەستھێنرا. وەرزشوانانی ئەرژەنتین لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا بە کۆی گشتی ٧٧ میدالیای بەدەستھێناوە. ٢٤ لەو مەدالیایانە لە بواری بۆکسێندا ھاتوون، ئەرژەنتین لەم وەرزشەدا زیاتر لە ھەموو وەرزشەکانی تر مەدالیای بەدەستھێناوە. تا ئێستا ھیچ مەدالیایەکی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا بەدەست نەھێناوە.[١][٢]
پێرستی بەشدارییەکان دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Argentina at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-07-09.
- ^ "Olympics preview: Argentina's top gold medal hopes – Xinhua | English.news.cn". www.xinhuanet.com. Retrieved 2022-07-09.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەرژەنتین لە ئۆڵۆمپیاد تێدایە. |