نازم حیکمەت

نازم حیکمەت ڕان (١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٠٢–٣ی حوزەیرانی ١٩٦٣)[٣][٤] ناسراو بە نازم حیکمەت (بە تورکی: Nâzım Hikmet) شاعیر، شانۆنامەنووس، ڕۆماننووس و بیرەوەری گەورەی خەڵکی تورکیایە. نازیم حیکمەت بە «کۆمۆنیستی ڕۆمانتیک»[٥] و «شۆڕشگێڕی ڕۆمانتیک»[٦] بەناوبانگە. لە سەردەمی ژیانی دا کە ھاوکات بوو لەگەڵ دەسەڵاتداری ئەرتەشییەکان چەندین جار دەستگیر کرا و ڕەوانەی بەندیخانە کرات، ھەر لە بەر ئەمە لە نیشتمان کۆچی کرد و زۆرتری کاتی ژیانی لە غوربەت بە سەر کرد. شێعرەکانی ئەو بە زیاتر لە ٥٠ زمانی دنیا وەرگێراونەتەوە.

نازم حیکمەت ڕان
لەدایکبوونمحەممەد نازم
(١٩٠٢-01-١٧) ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٠٢[١]
سەلانیک، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی (یۆنانی ئێستا)
مردن٣ی حوزەیرانی ١٩٦٣(١٩٦٣-٠٦-٠٣) (٦١ ساڵ ژیاوە)
مۆسکۆ، یەکێتیی سۆڤیەت (ڕووسیای ئێستا)
ناوی قەڵەمئۆرهان سێلیم، ئەحمەد ئۆگوز، مومتاز عوسمان
پیشەشاعیر، شانۆکار، بیرەوەر، ڕۆماننووس، سیناریۆنووس، دەرهێنەری فیلم
زمانتورکی
ھاووڵاتی
  • تورکیا
  • پۆڵەندا
[٢]
واژوو

شیعری نازم حکمەت لەژێر کاریگەی بڕوا سۆسیالیستییەکان و ناسیۆنالیزمدایە. ئەو دوای دوورخرانەوە لە تورکیا و چوون بەرەو یەکێتیی سۆڤیەت زۆر شیعری بۆ نیشتمان و دوری وڵات نووسی. ھەندێکی دیکە لە شێعرەکانی ئەو سەبارەتن بە خۆشەویستی ژنان.

نموونەی شیعر: «بۆ وێرا»
وتی بێ
وتی بمێنە
وتی پێکەنە
وتی بمرە
ھاتم
مامۆ
کەنیام
مردم

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "Nazım Hikmet'in doğum günü yanlış biliniyormuş" [Nazım Hikmet's birthday is known (to be) wrong] (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 1 July 2011. Archived from the original on 7 December 2013. Retrieved 22 December 2016.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری lewica.pl نەدراوە
  3. ^ http://www.britannica.com/EBchecked/topic/265653/Nazim-Hikmet/265653rellinks/Related-Links ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://www.nazimhikmet.org.tr/kronolojik.asp ١٩ی ئازاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Saime Goksu, Edward Timms, Romantic Communist: The Life and Work of Nazim Hikmet, St. Martin's Press, New York ISBN 0-312-22247-5
  6. ^ Finkel, Caroline, Osman's Dream, (Basic Books, 2005), 57; "Istanbul was only adopted as the city's official name in 1930..".