جامی کەنداوی عەرەب

جامی کەنداوی عەرەبی (بە عەرەبی: كأس الخليج العربي‎) پاڵەوانێتییەکی ھەرێمییە لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و عێراق و یەمەن کە دوو ساڵ جارێک بەڕیوە دەچێ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٠ یەکەم وەشانی پاڵەوانێتییەکە لە بەحرەین بەڕیوەچوو بە بەشداری چوار ھەڵبژاردە دواتر تەواوی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەشدارییان تیاکرد تاوەکو ژمارەیان گەیشتە حەوت ھەڵبژاردە بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ بەھۆکاری سیاسی ھەڵبژاردەی عێراق دوورخرایەوە بەڵام لە وەشانی ١٧ لە ساڵی ٢٠٠٤ گەڕایەوە پاڵەوانێتییەکە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ ھەڵبژاردەی یەمەنیش چووە ناو پاڵەوانێتییەکە تاوەکو ژمارەی ھەڵبژاردە بەشداربووەکان گەیشتە ھەشت ھەڵبژاردە.[١]

جامی کەنداوی عەرەبی
ڕێکخراوە لەلایەنیەکێتی تۆپی پێی کەنداوی عەرەبی
دامەزراندن١٩٧٠
ناوچەوڵاتانی سەر کەنداوی عەرەبی
ژمارەی تیمەکان٨
کۆتا پاڵەوان عێراق چوارەم نازناو
سەرکەوتووترین تیم کووەیت ١٠ جار

مێژووی پاڵەوانێتییەکە دەستکاری

لە ساڵی ١٩٧٠ یەکەم وەشانی پاڵەوانێتی جامی کەنداو بەڕیوەچوو لە بەحرەین بە بەشداری ھەریەکە لە بەحرەینی میواندار و کووەیت و سعوودیە و قەتەر پاشان لە وەشانی دووەم ئیمارات چووە پاڵەوانێتییەکەوە پاشان لە وەشانی سیێەم عومان پاشان لە وەشانی سیێەم لە ١٩٧٦ ھەڵبژاردەی عێراق چووە پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٧٩ ھەڵبژاردەی عێراق یەکەمین نازناوی کەنداوی بەدەستھێنا و کۆتایی ھێنا بە قۆرغکردنی کوەیتی کە چوار وەشانی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەوە دەستیپێکردبوو.

ھەڵبژاردەی قەتەر لە ساڵی ١٩٩٢ کۆتایی بە قۆرغکاری کوەیتی-عێراقی ھێنا لەسەر نازناوەکە.

لیستی میوانداری و پاڵەوانەکان دەستکاری

وەشانساڵمیواندارپاڵەواندووەمتێبینی
١١٩٧٠ مەنامە کووەیت بەحرەین
٢١٩٧٢ ڕیاز کووەیت عەرەبستانی سعوودیئیمارات چووە پاڵەوانێتییەکە
٣١٩٧٤ کووەیت کووەیت عەرەبستانی سعوودیعومان چووە پاڵەوانێتییەکە
٤١٩٧٦  قەتەر کووەیت عێراقعێراق چووە پاڵەوانێتییەکە
٥١٩٧٩ عێراق عێراق کووەیت
٦١٩٨٢ ئیمارات کووەیت بەحرەینعێراق کشایەوە
٧١٩٨٤ عومان عێراق  قەتەر
٨١٩٨٦ بەحرەین کووەیت ئیمارات
٩١٩٨٨ عەرەبستانی سعوودی عێراق ئیمارات
١٠١٩٩٠ کووەیت کووەیت  قەتەرسعوودیە و عێراق کشانەوە
١١١٩٩٢  قەتەر  قەتەر عەرەبستانی سعوودیعێراق دوورخرایەوە لە بەشداریکردن
١٢١٩٩٤ ئیمارات عەرەبستانی سعوودی ئیمارات
١٣١٩٩٦ عومان کووەیت  قەتەر
١٤١٩٩٨ بەحرەین کووەیت عەرەبستانی سعوودی
١٥٢٠٠٢ عەرەبستانی سعوودی عەرەبستانی سعوودی  قەتەر
١٦٢٠٠٣ کووەیت عەرەبستانی سعوودی بەحرەینیەمەن چووە پاڵەوانێتییەکە
١٧٢٠٠٤  قەتەر  قەتەر عومانعێراق گەڕایەوە پاڵەوانێتییەکە
١٨٢٠٠٧ ئیمارات ئیمارات عومان
١٩٢٠٠٩ عومان عومان عەرەبستانی سعوودی
٢٠٢٠١٠ یەمەن کووەیت عەرەبستانی سعوودی
٢١٢٠١٣ بەحرەین ئیمارات عێراق
٢٢٢٠١٤ عەرەبستانی سعوودی  قەتەر عەرەبستانی سعوودی
٢٣٢٠١٨ کووەیت عومان ئیمارات
٢٤٢٠١٩  قەتەر بەحرەین عەرەبستانی سعوودی
٢٥٢٠٢٣ عێراقعێراقعومان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "اتحاد كأس الخليج العربي لكرة القدم" (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-10.