ئایانا
ئایانا (IANA) کورتکراوەی Internet Assigned Numbers Authority -یە کە بە واتای خاوەندەسەڵاتی ژمارە سپێردراوەکانی ئینتەرنێت دێتەوە؛ بنکەی سەرپەرشتییە بۆ تەرخانکاریی جیھانیی ژمارەی IP، تەرخانکاریی ژمارەی AS، بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی ڕیشە لە سیستەمی ناوی پاواندا و ژمارەکان و ھێماکانی تری گرێدراو بە پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێتەوە. ئایکان (بەشدارگەی ئینتەرنێتی بۆ ناو و ژمارە سپێردراوەکان) ئایانا دەگەڕێنی و دەیبا بەڕێوە.
پێش دامەزرانی ئایکان بۆ ئەم مەبەستە، بەپێی گرێبەستێکی نێوان دامەزراوەی زانستە زانیارییەکانی زانکۆی کالیفۆرنیای باشووری و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئایانا لەلایەن جۆن پۆستێل لەو دامەزراوەیەوە بەڕێوەبەریی دەکرا. تا ئەو کاتەی وا ئایکان ساز کرا و بەگوێرەی گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکادا، بەرپرسیارەتیی گرتە ئەستۆ.
لینکە دەرەکییەکان دەستکاری
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕاندڵشاد ڕەزاق ڕەسوڵتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانقوزپەردەی کچێنیجەنگی جیھانیی دووەمنۆمینەی حاجیاننیۆمویکیپیدیا:سەبارەتقازی محەممەدمورتەزا پاشاییویکیپیدیاداڕێژە:زانیاریدانی هەڵبژاردەی تۆپی پێیمێژووی کوردیارمەتی:ناوەرۆکعێراقکوردستانڕۆژژمێری کوردیپارتی دیموکراتی کوردستانحەسەن زیرەکمێشکویکیپیدیا:پەیوەندیکورددەستپەڕسلێمانیویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونبەکارھێنەر:سمکۆمحەممەدئیمپراتۆریەتیی عوسمانیھەرێمی کوردستاندەروازە:ڕووداوە بەردەوامەکانسەبزەوارھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکاھەولێرسێکسی کۆمیبافڵ تاڵەبانیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاعەزیز گەردی