ئال کەپۆن

پیاوی چەتەکانی ئەمریکایە بە ڕەگەز ئەمریکیە

ئالفۆنسۆ گابریێل "ئال" کەپۆن (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٨٩٩ - مردووە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧) چەتەیەکی ئەمەریکی بوو کە لە سەردەمی قەدەغەکردنی کحول لە ئەمەریکا ناوبانگی دەرکرد.بۆ ماوەی حەوت ساڵ وەک سەرۆک مافیا کاری دەکرد و لەتەمەنی ٣٣ ساڵی کارەکەی بەکۆتا هات.

کەپۆن لەشاری نیو یۆڕک لەپاڵ پەنابەرە ئیتاڵیەکانی ئەوکات لەدایکبووە.سەرەتای تەمەنی چووە نێو تاقمێکی چەتەیی بەناوی (Five Point Gangs) کە کاری هێنانی کحولیان دەکرد.لەتەمەنی ٢٠ ساڵیدا کەپۆن دەچیتە شیکاگۆ و لەوێدا دەبێتە پاسەوانی سەرۆک مافیا جۆنی تۆریۆ.دوای ئەوەی تۆریۆۆ گولەباران دەکرێ بەڵام ڕزگاری دەبێ ، یەکسەر دەستلەکاردەکێشتەوە و کەپۆن لەشوێنی خۆی دادەنێ.کەپۆن هەڵسا بە فراوانکردنی کارەکانی و بەرتیلدان بە تەواوی پۆلیسەکان شار و زیادکردنی توندوتیژی لە کارەکانیدا،چونکە بروای وابوو بەتوندوتیژی کارەکان بەباشتری دەڕۆن.

کەپۆن ئەوکاتە بووە جێێ باسی میدیاکان کاتێ لە یاریەکانی تۆپی پێ دەردەکەوت و بە ملیۆنان دۆلاری دەدا بە ڕێکخراوە خێرخوازیەکان بە ڕادەیەک کە بە "ڕۆبن هوودی سەردەم" ناویان دەهێنا.بەهۆی جەنگە دڕندەکەی ڕۆژی قەشە ڤالانتین لەڕۆژی ڤالانتاین کە جەنگێک بوو لەنێوان مافیا ئێرلەندیەکان و مافیا ئەمەریکیەکان و مافیا ئیتاڵیەکانی بەسەرکردایەتی ئەل کەپۆن ، حکومەت هەڵسا بە توندکردنی ئاسایشی شیکاگۆ بەمەبەستی ڕاگرتنی جەنگی مافیایی ئەوکات.

دوای ئەم ڕووداوانە کەپۆن تاوانبارکرا بە نەدانی باج و بەرپرسانی دادگای فیدڕالی جەختیان لەسەر ئەوەی کردەوە کە کەپۆن چەندە باجی نەداوە ، هەرچەندە کەپۆن بەڵێنی دانی تەواوی باجەکانی دا ، بەڵام بڕیاری ١١ ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا.دوات لەساڵی ١٩٣٩ کەپۆن ئازاد کرا .

کەپۆن سەرەتای زیندانیکردنی نەخۆشی مێشکی هەبوو ، و هەروەها دوای هەشت ساڵ لە زیندانیکردنەکەی نەخۆشیەکەی تەشەنەی سەند ، و لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ کەپۆن بەهۆی جەڵدەی دڵەوە مرد.کەپۆن لەنێو چەتەکان و زۆربەی دانیشتوانی شیکاگۆ بە پاڵەوان وەسف دەکرێ بەهۆی یارمەتیدانی زۆری هەژارانەوە.

کەپۆن لەگەڵ دایکی ، تێرێسا ، نیویۆڕک
وێنەیەکی کەپۆن دوای دەستگیرکردنی ، مەیامی ، فلۆریدا ، ١٩٣٠
تۆماری تاوانکاریەکانی کەپۆن لە ئێف بی ئای لەساڵی ١٩٣٢ ، کە ئەو تاوانانە نیشاندەدات کە بزرکرابوون.

قوربانیەکانی دەستی کەپۆن دەستکاری

ناوی قوربانیڕێکەوتی مردن
هۆکار کوشتنی
جۆ هاوارد
May 7, 1923هەوڵی دزینی لە کەپۆن دابوو
Dion O'BanionNovember 10, 1924جنێو بەئیتاڵیەکانی سقلیا دابوو
Thomas DuffyApril 27, 1926کاپۆن گومانی دزی لێدەکرد
James J. DohertyApril 27, 1926کاپۆن گومانی دزی لێدەکرد
William H. McSwigginApril 27, 1926کاپۆن گومانی دزی لێدەکرد
Earl Hymie WeissOctober 11, 1926دژی کاپۆن کاری دەکرد لە باکوور
John CostenaroJanuary 7, 1927وایدانابوو لەدژی کەپۆن شایەتی بدات لە دادگا
Santo CelebronJanuary 7, 1927وایدانابوو لەدژی کەپۆن شایەتی بدات لە دادگا
Antonio TorchioMay 25, 1927ناردرابوو بۆ کوشتنی کەپۆن
Frank HitchcockJuly 27, 1927دوژمنی کەپۆن لە باکوور
Anthony K. RussoAugust 11, 1927ناردرابوو بۆ کوشتنی کەپۆن
Vincent SpicuzzaAugust 11, 1927ناردرابوو بۆ کوشتنی کەپۆن
Samuel ValenteSeptember 24, 1927ناردرابوو بۆ کوشتنی کەپۆن.[١]
Harry FullerJanuary 18, 1928هێڕشی کردبووە سەر کارە کحولیەکان کەپۆن.[١]
Joseph CagiandoJanuary 18, 1928هێڕشی کردبووە سەر کارە کحولیەکان کەپۆن..[١]
Joseph FassoJanuary 18, 1928هێڕشی کردبووە سەر کارە کحولیەکان کەپۆن..[١]
"Diamond Joe" EspositoMarch 21, 1928بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تاقم ، پشتگیری کەپۆنی نەکردبوو.[١]
Ben NewmarkApril 23, 1928هەوڵیدا تاقمێکی چەتەیی دژی کەپۆن پێکبێنێت.[١]
Francesco Uale (Frank Yale)July 1, 1928خیانەتی لە کەپۆن کرد کاتێ بەڕێوبەری یەکێ لە باڕەکانی ئەو بوو
Frank GusenbergFebruary 14, 1929لەڕۆژی قەشە ڤالانتاین هێرشی کردە سەر تاقمەکەی کەپۆن.[١]
Pete GusenbergFebruary 14, 1929لەڕۆژی قەشە ڤالانتاین هێرشی کردە سەر تاقمەکەی کەپۆن..[١]
John MayFebruary 14, 1929لەڕۆژی قەشە ڤالانتاین هێرشی کردە سەر تاقمەکەی کەپۆن..[١]
Al WeinshankFebruary 14, 1929لەڕۆژی قەشە ڤالانتاین هێرشی کردە سەر تاقمەکەی کەپۆن..[١]
James ClarkFebruary 14, 1929لەڕۆژی قەشە ڤالانتاین هێرشی کردە سەر تاقمەکەی کەپۆن..[١]
Adam HeyerFebruary 14, 1929لەڕۆژی قەشە ڤالانتاین هێرشی کردە سەر تاقمەکەی کەپۆن..[١]
Dr. Reinhardt SchwimmerFebruary 14, 1929لەڕۆژی قەشە ڤالانتاین هێرشی کردە سەر تاقمەکەی کەپۆن..[١]
Albert AnselmiMay 8, 1929دەستی هەبوو لەهەواڵدان لەدژی کەپۆن.[١]
John ScaliseMay 8, 1929دەستی هەبوو لەهەواڵدان لەدژی کەپۆن.[١]
Joseph Guinta (Juno)May 8, 1929دەستی هەبوو لەهەواڵدان لەدژی کەپۆن..[١]
Frankie MarlowJune 24, 1929٢٥٠ هەزار دۆلاری قەرزاری کەپۆن بوو ، بەڵام ڕەتیکردەوە پارەکە بداتەوە.
Julius RosenheimFebruary 1, 1930سیخوڕی بۆ پۆلیس و ڕۆژنامەکان دەکرد لەسەر چالاکیەکان کەپۆن.[١]
Jack ZutaAugust 1, 1930سیخووڕی کردن لەسەر کەپۆن.[١]
Joe AielloOctober 23, 1930تاقمێکی چەتەیی دژی کەپۆن پێکهێنابوو.[١]
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف Murchie, Jr., Guy (9 February 1936). "Capone's Decade of Death". Chicago Daily Tribune. Chicago, IL.

سەرچاوەکان دەستکاری

١.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] ئینگلیزی[بەستەری مردوو]