ئال پاچینۆ

ئەکتەرێکی ئەمریکییە


ئەلفرێد جەیمز پاچینۆ ناسراو بە ئەلپاچینۆ لە دایک بوو ١٩٤٠ی زایینی ئەکتەری سینەما و شانۆ و دەرھێنەری ئەمریکی و یەکێک لە بە ناوبانگترین ھۆنەرمەندەکان لە زەماندایە.


لەدایکبوون١٩٤٠
نیشتەجێینیویۆرک
نەتەوەئەمریکی
ناوەکانی ترئەل
پیشەئەکتەر، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، پەردەنووس
چالاکبوون١٩٦٨ - تا ئێستا
خەڵاتەکانئاکادمی ئاوارد

ئەل ناسیاوە بە بینینی دەوری: مایکڵ کۆرلیۆن لە سێدانەیی سەرۆک خێزان (Godfather)، سەنی ڤۆرتزیک لە دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ (Dog Day Afternoon)، تۆنی مۆنتانا لە سەر و چاو بریندار (Scarface)، فرەنک سێرپیکۆ لە سێرپیکۆ (Serpico)، کۆلۆنەل فرەنک سلەید لە بۆنی خۆشی ژنێک. ئال ساڵی ١٩٩٢ دوای ٧جار پاڵێوراوی، ئال خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمی بۆنی خۆشی ژنێک پێدراوە.

ژیان دەستکاری

ئاڵ پاچینۆ لە شاری مەنھاتن سەر بە ویلایەتی نیویۆرکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بنەماڵەیەکی ئەمەریکی-ئیتاڵی ھاتە دونیاوە. ناوی دایکی ڕۆز و ناوی باوکی ساڵواتۆرە ئەلفرێد پاچینۆ و ھەردووکیان لەدایک بووی شاری کۆرلێۆنەی سیسیلی ئیتاڵی بوون. لە منداڵیدا دایک و بابی لە یەک جودا دەبنەوە و ئاڵ دەگەڵ دایکی ژیان دەباتە سەر. ئاڵ پاچینۆ زۆری پێخۆش دەبێ بڕواتە قۆتابخانەی The School of Performing Art لە شاری نیویۆرکدا؛ ھەر ئەو قوتابخانەی وا ئەکتەری سەرەکی فیلمی سەرۆک خێزان دوو the Godfather Part II، ڕۆبێرت دێ نیرۆ دەیویست لێی بخوێنێ. ئاڵ پاچینۆ لە تەمەنی ١٧ساڵیدا لە قۆتابخانەکەی خۆی بەھۆی دەرنەچوونی لە زۆرینەی دەرسەکانی، دەر کرا. دایکی ئاڵ ئەوەی پەسند نەدەکرد و ئەو کێشەیە بوو ھۆی ڕۆشتنە دەرەوەی ئاڵ پاچینۆ لە ماڵەوە. ماوەیەکی زۆر لەم شوێن و لەو شوێن کاری بێ نرخی دەکرد تەنھا بۆ ئەوەی بە ئارەزووی بگەیەت.

بە نرخترین ئەزموونەکانی کایەکردنی لە شانۆکانی نادیاری نیۆیۆرک و دواتر لە ئەستۆدیۆی ھێربێرت بێرگھۆف Herbert Berghof Studio دا دیت. ھەر لەوێش بوو وا مامۆستای ئەکتەری چارلی لاگتۆنی ناسی بووە ڕفێقی. لەو سەردەمەدا ئاڵ پاچینۆ زیاتری کاتەکان بێ ماڵ بوو و مەجبوور بوو لە ماڵی ڕفێقانی تەنانەت لەسەر شانۆ یا شەقام بخەوێ.

ساڵی ١٩٦٢ دایکی کاتێ ٤٣ ساڵی بوو، مرد. ھەر لەو ساڵەدا باپیری ئاڵ، جەیمز جێڕاڕدی، یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ژیانی، چاوە نایە یەک.

قۆناغەکانی ژیان دەستکاری

ساڵانی٦٠ دەستکاری

دوای سەرنەکەوتوویێکی زۆر لە بواری خۆیدا لە The Actors Studio وەرگیرا بۆ ئەکتەری و خوێندنی لای مامۆستای ئەفسانەیی ئەکتەری لی سترازبێرگ (Lee Strasberg) دەست پێکرد. لەو ساڵانەدا بە دەیان کاری شانۆ کرد بەڵام ھیچکامیان سەرنجڕاکێش نەبوون. یەکەمین فیلمەکەی !Awake and Sing بوو مووچەی بۆ ئەوە حەوتووی ١٢٥ $ بووە. دەگەل ئەکتەری درێژە بە خوێندنی و دیتنی ئەزموونی نوێ دەدات.

ساڵانی٧٠ دەستکاری

کایە لە فیلمی The Panic in Needle Park لە ساڵی ١٩٧١دا وەک نەخۆشێکی ھێرۆیین، سەرنجی فرانسیس فۆرد کۆپۆلای دەرھێنەری ڕاکێشا، بۆیە بۆ دەورێکی گرینگ لە فیلمەکەیدا، مایکڵ کۆرلیۆن، لە نێوان ڕۆبێرت ڕێدفۆرد و وارێن بیتی و ڕۆبێرت دی نیرۆ کەمێک ناسراو و ئەل، ئەلپاچینۆی ھەڵبژارد و بەو شێوە فیلمە مافیاییە سەرکەوتووەکەی خۆی، باوکی ئایینی (Godfather) لە ١٩٧٢دا سازکرد و ئەلپاچینۆش لە دونیادابوو بە ئەکتەرەکی ناسراو ھەروەھا پاڵێوراو بۆ گرتنی خەڵاتی ئۆسکار.

لە ١٩٧٣دا و بە کایەی لە فیلمی سێرپیکۆ، لە ١٩٧٤دا بە کایە لە سەرۆک خێزان ٢ و لە ١٩٧٥دا بە کایە لە فیلمی دوانیوەڕۆی سەگی، فیلمێک وا لەسەر چیرۆکی دزییەتییەک لە بانک کە ڕووداوێکی ڕاستقینێ بوو، ئەو ساڵانەی کرد بە مێژوویترین ڕۆژگاری ژیانی تا ئەو سەردەمە. چوارجار پاڵێوراوی بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باوکی ئایینی ٢، سێرپیکۆ، دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ و یەکسانی بۆ ھەموان شتێک نییە بۆ ھەر ئەکتەرێک ڕوو تەنانەت لە تەواوی ژیانی ھۆنەریدا. شێوازی ئەکتەری ئەلپاچینۆ جیاواز بوو بۆیە تایبەت بە خۆیەتی و کەسی دی وەک ئەو نابێ.

ساڵانی٨٠ دەستکاری

ئەم ساڵانە بە باشی ساڵانی پێش نەبوو بۆ ئەلپاچینۆ؛ بەڵام فیلمی سەروچاو بریندار ٤٥$ملیۆنی کۆ کردەوە و خەڵاتێکی گۆڵدن گلۆب بۆ ئەل لەبەر کایەی لە دەوری بڵاوکەرەوەیەکی کووبایی مادە بێھۆشکەرەکان بە ناوی تۆنی مۆنتانا.چەن کاری فیلم و شانۆی سەرنەکوتووی ھەبوو لەو ساڵانەدا. سەرکەوتووترین کاری شانۆی لە ساڵەکانی ٨٠ ناوی بووفالۆی ئەمریکی بوو.

ساڵانی٩٠ دەستکاری

ئەلپاچینۆ پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بوو بۆ دەور بینین لە فیلمی دیک ترەیسی (Dick Tracy) لە ساڵی ١٩٩٠دا. ھەر لەو ساڵەدا بە باوکی ئایینی ٣ و دیسان بینینی دەوری مایکەل کۆرلێۆنێ گەڕایەوە. لە ١٩٩١دا لەگەل ھاوکایەکی لە فیلمی سەروچاو بریندار، فیلمی فرەنکی و جانی کایە کرد. پاش ماوەیەکی زۆر سەرنجام بووە بەرندەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر بۆ بینینی دەوری کۆلۆنێلێکی خەمۆک و ھیلاک و کوێر بەناوی فرەنک سلەید لە فیلمی بۆنی خۆشی ژن لە ساڵی ١٩٩٢دا.لە ساڵانی ٩٠دا ئەلپاچینۆ بۆ کایە لە فیلمی دراما-تاوانکاری ڕێگەی کارلیتو(Csarlito's Way) لە ١٩٩٣دا، دەنی براسکۆنی لە ١٩٩٧دا و خۆمانە (Insider) لە ١٩٩٩دا ستایش کرا. لە ساڵی ١٩٩٥ ئەلپاچینۆ لە فیلمی گێچەڵ (Heat) کایە ئەکا؛ واتە دەگەڵ ڕابێرت دێنیرۆ لە یەک دیمەندا کایە دەکەن. ھەردوو ئەلپاچینۆ و ڕابێرت دێنیرۆ لە فیلمی باوکی ئایینی ٢شدا کایە دەکەن بەڵام لە ھیچ دیمەنێکدا پێکەوە نین. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٧دا بۆ بینینی دەوری شەیتان لە فیلمی پارێزەری شەیتان، ستایش کرا.

ئەل بۆ کایە لە فیلمەکانی پارێزەری شەیتان، بۆنی خۆشی ژن و گێچەڵ ستایش کرا و شێوازەتایبەتەکەی لە ئەکتەریدا ناوی کەوتە سەر زمانان.

ئەلپاچینۆ دوای بۆنی خۆشی ژن ئیدی نەبوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی ئاکادێمی. بەلام بوو بە بەرەندەی ٢ خەڵاتی گۆڵدێن گلۆب، یەکەمین بۆ تەرخانکردنی تەمەنی بۆ خزمەتی ھۆنەر و دووھەمین بۆ کایە لە فریشتەکانی ئەمریکا لە ٢٠٠٤دا.

ساڵانی دوا ٢٠٠٠ دەستکاری

فیلمی بێخەوی(Insomnia)، درووسکردنەوەیەی تر لە فیلمێکی نەرویجی ھەر بەو ناوە بە دەوری سەرەکی ئەلپاچینۆ ھەم لەلایەن ڕەخنەگرەکان و ھەم بواری ئابورییەوە سەرکەوتوو بوو. لە ساڵی ٢٠٠٣دا دەوری پارێزەرێکی لە فیلمی فریشتەکانی ئەمریکادا بینی. لە دانی خەڵاتی ١٠٠ساڵ..١٠٠قارەمان و تاوانکار (AFI's 100 Years... 100 Heroes and Villains) ئەلپاچینۆ یەکێک لەو تەنھا دوو کەسەی بوو وا لە ھەردوو لیستی قارەمانەکان بۆ سێرپیکۆ و تاوانکارەکاندا بۆ مایکەل کۆرلیۆنێ بوو بەرندە. لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە فیلمی بازرگانی وێنیزی دەوری بینی.

لە ساڵی ٢٠٠٦دا AFI (American Film Institute) خەڵاتی تەرخانکردنی تەمەنی دا بە ئەلپاچینۆ.

لەم دوایانەدا و بە چاولێکردنی کاریگەری ئەلپاچینۆ لەسەر بواری ئابوری فیلمەکان کەڵکی لێ وەرگیرا بۆ سەرکەوتووی فیلمی Ocean's Thirteen وەک ئەو ئەکتەرە بەناوبانگانای تر جۆرج کلۆنی، براد پیت، مەت دەیمۆن و ئەندی گارسیا کە بوونی ھەرکامێکیان بۆ سەرکەوتوویی فیلمێک بەستە.

لە ساڵی ٢٠٠٨ لە فیلمە ٨٨خۆڵک دا دەوری پرۆفیسۆرێکی دەروونناسی بینی، بەڵام فیلمەکە زۆر سەرکەوتوو نەبوو. لە ٢٠٠٨دا لەگەل ئەکتەری بەناو بانگ وەک خۆی ڕابێرت دێنیرۆ لە فیلمی کۆشتنی پاک (Righteous Kill) دەوری بینی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو فیلمەکە وەکوو ڕابردووی ئەو دوو ئەکتەرە بە ناوبانگە.

ھەروەھا لە ساڵی (٢٠١١) بۆ فیلمی (You Don't Know Jack) خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبی پێدرا. لە ساڵی ٢٠١٥ەش بەژداری کرد لە فیلمی (Danny Collins) لەڕۆڵی گۆرانیبێژێکی بەساڵاچوو کە ھەوڵی گەرانەوە دەدات بۆ ئاستی پێشووی خۆی.

ئال ناوی لەنێو لیستی ئەکتەرانی فیلمی (Beyong Deciet)ە کەواباڕیارە لە ساڵی ٢٠١٦ دەربچێت.

ھەروەھا ئال پڕۆژەی فیلمی (The Trap) لەبەردەستە کەوابڕیارە لە ساڵی ٢٠١٧ بکەوێتە سینەماکانەوە کە لە پاڵ ئەکتەران بنیسیۆ دێل تۆرۆ، جەیمس فڕانکۆ، ڕۆبێرت پاتینسندا بەشدار دەبێت.

ژیانی تایبەت دەستکاری

ئەگەرچی ئاڵ پاچینۆ قەد ژنی نەھێناوە، بەڵام سێ مناڵی ھەیە؛ Julie Marie لەدایک بووی ١٩٨٩ و ھەر وەھا دوانەیەک بە ناوەکانی Anton James و Olivia Rose لە دایکبوونی ٢٠٠١ لە دەسگیرانە کۆنەکەی Beverly D'Angelo کە لە ساڵانی ١٩٩٦ھەتا ٢٠٠٣ پێکەوە بوون. ئەل دەگەڵ دایانا کیتۆن (Diane Keaton) ھاوکایەکی لە سێدانەیی سەرۆک خێزان پەیوەندی ھەبوو بەڵام ئەو پەیوەندییە تاوتاوە دوای فیلمی سەرۆک خێزا بەشی ٣ کۆتایی پێ ھات بۆ ھەمیشە.

لیستی فیلمەکان دەستکاری

ساڵناوی فیلمڕۆڵناوی فیلم بە زمانی ئینگلیزیتێبینی
١٩٦٩من، ناتالیتۆنیMe, Natalieیەکەم فیلم
١٩٧١ترسولەرز لە نێدڵ پاڕکبۆبیThe Panic in Needle Park
١٩٧٢سەرۆک خێزانمایکڵ کۆرلیۆنThe Godfatherپاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پاڵێۆرا بۆ خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەری تازەھاتوو

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر-فیلمی دراما

الراتب: ٣٥٬٠٠٠ دولار أمریکی

١٩٧٣قەلەڕەشی پڕساملیونScarecrow
سێرپیکۆفڕانک سێرپیکۆSerpicoبۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێۆرا بۆ خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر

مووچە: ١٥٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی

١٩٧٤سەرۆک خێزان ٢مایکڵ کارلیۆنیThe Godfather Part IIپاڵێۆرا بۆ خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

مووچە: ٥٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی + ١٠٪ لە قازانجی فیلمەکە

١٩٧٥دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپسۆنیDog Day Afternoonخەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵەوان

پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٧٧بۆبی دێرفێلدبوبی دیرفیلدBobby Deerfieldپاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما
١٩٧٩دادمەندیی بۆ ھەمووان. . .ئارەتەر کریکلاند…And Justice for Allپاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٨٠گەشتی دەریاییستێڤ بۆرنسCruising
١٩٨٢نووسەر! نووسەر!ایفین ترافیلینAuthor! Author!پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی مۆزیکی یان کۆمیدی
١٩٨٣دەموجاو برینتۆنی مۆنتاناScarface

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٨٥شۆڕشتۆم دووبRevolution
١٩٨٩دەریای ئەوینفڕانک کیلەرSea of Love

پاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٩٠ڕقی ناوخۆێیگراھامThe Local Stigmaticلە ساڵی ١٩٨٥ بەرھەمھێنرا
دیک ترەیسیبیگ بۆیDick Tracyپالێورا—خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پالێورا—خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پالێورا—خەڵاتی گوڵدن بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر—سینەما

مووچە: ٤٬٥٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی

سەرۆک خێزان بەشی ٣مایکڵ کارلیۆنیThe Godfather Part IIIپاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

الراتب: ٥٬٠٠٠٬٠٠٠ دولار

١٩٩١فڕانکی وجۆنیجۆنیFrankie and Johnny
١٩٩٢شەبقەی گلین ڕووسڕیکیGlengarry Glen Rossپاڵێورا—خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر—سینەما

بۆنی خۆشی ژنێکفڕانک سلادScent of a Womanخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر

خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٩٣ڕێگای کارلیتۆچارڵیCarlito's Way
١٩٩٥دووپارچەگیتانۆTwo Bits
گەرمیلێپرسەرHeatبە بەشداری لەگەڵ ڕۆبێرت دی نیرۆ
١٩٩٦منەکردنی ڕیچاردڕیچاردLooking for Richardخەڵاتی سەندیکای ئەکتەرەکان—لیستی بەڕێوەبەرانی دەستکەوت لە بەڵگەنامەیی
ھۆڵی شارەکەجۆنCity Hall
١٩٩٧دونی بڕاسکۆبنیامینDonnie Brasco
پارێزەری نەگریسجۆن میلتۆنThe Devil's Advocate
١٩٩٩لە ژوورەوەوێل براگمانThe Insider
ھەر ڕۆژێکی یەکشەمتۆنی داماتوAny Given Sunday
٢٠٠٠قاوەی چینیھاری لیڤینChinese Coffeeلەم فیلمە دەرھێنەریشە؛ لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم ھێنراوە
٢٠٠٢بێخەویویڵ دۆرمەرInsomnia
سیمۆنڤیکتۆر ترانسکیSimoneمووچە: ١١٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی
کەسانێک ئەیانناسملیورمانPeople I Know
٢٠٠٣سەربازواڵتەر برکThe Recruiter
گیگلیستارکمانGigli
فریشتەکان لە ئەمریکاڕۆی جۆنAngels in Americaخەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەر

خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر لە کۆمەڵەیەکی بچووک کراوە یان وێنەی جووڵاو.

خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە—خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە کۆمەڵەیەکی بچووک دا یان فیلمی تەلەڤیزیۆن

٢٠٠٤بازرگانی ڤێنیسشایلۆکThe Merchant of Venice
٢٠٠٥دووکەس بۆ پارەواڵتەر ئەبرامسTwo for the Money
٢٠٠٧ئۆقیانوسیای سێزدەھەمویڵی بانکOcean's Thirteen
٢٠٠٨٨٨ خولەکدوکتۆر جاک گرام٨٨ Minutes
کۆشتنی ڕەوادێڤید فیسکRighteous Kill
٢٠١٠ھیرۆدھیرۆدMary Mother of Christ
٢٠١٣سالۆمێپادشا ھیرۆکSalome
٢٠١١تۆ جاک ناناسیدکتۆر جاکYou Dont Know Jackخەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر.
٢٠١٤مەنگڵھۆڕنMangelhorn
٢٠١٦لە سەرووی فێڵەوەئابراھەمسBeyon Deciet
٢٠١٨پیاوە ئێرلەندییەکەجیمی ھۆفاThe Irishmanلە قۆناغی وێنەگرتن دایە و تایبەتە بە تۆڕی نێتفلیکس.

وتەی پاچینۆ دەستکاری

بێتواناییم .. کامەیە بێتواناییم؟ پێویستە کەمێ بیر بکەمەوە .. پێم وایە! ئەو وەڵامەمم دەبێ کاتێ لێم بپرسی کامەیە بەھێزیت ئەشێ ھەردوو یەک بن ..

سەرچاوەکان دەستکاری