یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید

یانەیەکی تۆپی پێ لە مەدرید، ئیسپانیا

یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) زیاتر بە ڕیاڵ مەدرید دەناسرێتەوە یان کورتدەکرێتەوە بە ڕیاڵ، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە. یانەکە دەکەوێتەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا. ڕیاڵ لە لا لیگای خولی پیشەگەری ئیسپانیا یاری دەکات.

ڕیاڵ مەدرید
ناوی تەواویانەی تۆپی پێی شاھانەی مەدرید
نازناوLos Blancos (سپییەکان)

Los Merengues (مێرەنگییەکان)

Los Galácticos (ئەستێرەکان)
ناوی کورتکراوەڕیاڵ
دامەزراندن٦ی ئازاری ١٩٠٢
زەویسانتیاگۆ بەرنابیۆ، مەدرید، ئیسپانیا
پانتایی٨١٫٠٤٤
سەرۆکی یانەئیسپانیا فلۆرەنتینۆ پێریز
بەرپرسی جێبەجێکەرخۆزێ ئەنخێل سانچێز
ڕاھێنەرئیتاڵیا کارلۆ ئەنچێلۆتی
ڕاھێنەرئیتاڵیا کارلۆ ئەنچێلۆتی
خوللالیگا
یەکەم
گەورەترین بردنەوەڕیال مەدرید ١١–١ بارسێلۆنا
گۆڵکەرپورتوگالکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
(٤٥٠ گۆڵ)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم

لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیال مەدرید ٣٥ جار خولی ئیسپانی بەدەستھێناوە (ژمارەی پێوانەیی) و ١٩ جاریش جامی شای ئیسپانیای بەدەستھێناوە و ژمارە پێوانەیییەکی تریشی تۆمار کردووە بە بەدەستھێنانی ١٤ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ ڕیاڵ مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزووتنەوەی یانە ئەورووپییەکان.

یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ەوە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ فیفا ڕیاڵ مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەم».

ڕیاڵ مەدرید بە گەورەترین یانە دەژمێردرێت لە جیھاندا کە خاوەنی زۆرترین ھاندەربێت بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا؛ و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا بەپێی بوودجەی ساڵانە.

نازناوەکانی ڕیال مەدرید دەستکاری

جۆرپاڵەوانێتینازناوساڵ
ناوخۆییلا لیگا[١]٣٥١٩٣١-٣٢، ١٩٣٢-٣٣، ١٩٥٣-٥٤، ١٩٥٤-٥٥، ١٩٥٦-٥٧، ١٩٥٧-٥٨، ١٩٦٠-٦١، ١٩٦١-٦٢، ١٩٦٢-٦٣، ١٩٦٣-٦٤، ١٩٦٤-٦٥، ١٩٦٦-٦٧، ١٩٦٧-٦٨، ١٩٦٨-٦٩، ١٩٧١-٧٢، ١٩٧٤-٧٥، ١٩٧٥-٧٦، ١٩٧٧-٧٨، ١٩٧٨-٧٩، ١٩٧٩-٨٠، ١٩٨٥-٨٦، ١٩٨٦-٨٧، ١٩٨٧-٨٨، ١٩٨٨-٨٩، ١٩٨٩-٩٠، ١٩٩٤-٩٥، ١٩٩٦-٩٧، ٢٠٠٠-٠١، ٢٠٠٢-٠٣، ٢٠٠٦-٠٧، ٢٠٠٧-٠٨، ٢٠١١-١٢، ٢٠١٦-١٧، ٢٠١٩-٢٠، ٢٠٢١-٢٢
جامی شا[١][٢]٢٠١٩٠٥، ١٩٠٦، ١٩٠٧، ١٩٠٨، ١٩١٧، ١٩٣٤، ١٩٣٦، ١٩٤٦، ١٩٤٧، ١٩٦١-٦٢، ١٩٦٩-٧٠، ١٩٧٣-٧٤، ١٩٧٤-٧٥، ١٩٧٩-٨٠، ١٩٨١-٨٢، ١٩٨٨-٨٩، ١٩٩٩، ١٩٩٢-٩٣، ٢٠١٠-١١، ٢٠١٣-١٤، ٢٠٢٢-٢٣
جامی لا لیگا[١]١١٩٨٥
جامی سووپەری ئیسپانیا[١][٣]١٣١٩٨٨، ١٩٨٩، ١٩٩٠، ١٩٩٣، ١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٣، ٢٠٠٨، ٢٠١٢، ٢٠١٧، ٢٠١٩-٢٠، ٢٠٢١-٢٢، ٢٠٢٣-٢٤
جامی ئێڤا دوارتێ١١٩٤٧
ئەورووپیخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا[١]١٤١٩٥٥-٥٦، ١٩٥٦-٥٧، ١٩٥٧-٥٨، ١٩٥٨-٥٩، ١٩٥٩-٦٠، ١٩٦٥-٦٦، ١٩٩٧-٩٨، ١٩٩٩-٢٠٠٠، ٢٠٠١-٠٢، ٢٠١٣-١٤، ٢٠١٥-١٦، ٢٠١٦-١٧، ٢٠١٧- ١٨، ٢٠٢١–٢٢
خولی ئەورووپا[١][٤]٢١٩٨٤–٨٥، ١٩٨٥–٨٦
خولی سوپەری ئەورووپی[١]٥s٢٠٠٢، ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠٢٢
جامی لاتین[١][٥]٢s١٩٥٥، ١٩٥٧
جیھانیجامی جیھانی یانەکان[١]٥٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠٢٢
جامی کیشوەرەکان[١][٦]٣s١٩٦٠، ١٩٩٨، ٢٠٠٢
جامی ئیبرۆ ئەمریکان[٧][٨]١١٩٩٤
ھەرێمیپاڵەوانێتی ھەرێمەکانی ناوەڕاست[١]٢٣١٩٠٣، ١٩٠٤-٠٥، ١٩٠٥-٠٦، ١٩٠٦-٠٧، ١٩٠٧-٠٨، ١٩١٢-١٣، ١٩١٥-١٦، ١٩١٦-١٧، ١٩١٧-١٨، ١٩١٩-٢٠، ١٩٢١-٢٢، ١٩٢٢-٢٣، ١٩٢٣-٢٤، ١٩٢٥-٢٦، ١٩٢٦-٢٧، ١٩٢٨-٢٩، ١٩٢٩-٣٠، ١٩٣٠-٣١، ١٩٣١-٣٢، ١٩٣٢-٣٣، ١٩٣٣-٣٤، ١٩٣٤-٣٥، ١٩٣٥-٣٦
جامی فیدراسیۆن٤s١٩٢٣، ١٩٢٨، ١٩٤٣، ١٩٤٥
  • ██ ڕیکۆرد
  • s ڕیکۆردی ھاوبەش
ئەو جامانەی کە ڕیاڵ مەدرید بەدەستی ھێناون

کلاسیکۆ دەستکاری

کلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El Clásico) (بە کەتەلۆنی: El Clàssic)یاری نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنایە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێ گرنگی ئەم یارییە ئەوەندەیە کە جگە لە ئامادەبووانی یاریگا نزیکەی ١ ملیار کەس لەسەر گۆی زەوی لە ڕێگەی شاشەی تەلەڤیزیۆنەوە بینەری یاری کلاسیکۆی نێوان ڕیال و بارسێلۆنا دەبن.

دێربی مەدرید دەستکاری

دێربی مەدرید بریتییە لە یاریکردنی سێ یانەی شاری مەدرید لەنێوان ڕیال مەدرید و خیتاڤی و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەم دێربییە گرنگییەکەی تەنیا لە شاری مەدریدە بەوەی کام یانە دەبێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری مەدرید تا ئێستا لە درێبییە مەدرییەکان یانەی شاھانەی ڕیال مەدرید زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە.

لە ساڵانی (١٩٤٥–١٩٧٨) دەستکاری

کە سانتیاگۆ بەرنابیۆ بوو بە سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید لە ساڵی ١٩٤٣ دا کۆمەڵگایەکی گەورەی وەرزشی لە مەدرید دامەزراند، سانتیاگۆ کە بوو بە سەرۆکی یانە ھەوڵی دا ئەستێرەکان لە یانەکەدا کۆبکاتەوە ھەستا بە واژوو کردنی بۆند لەگەڵ یاریزانان (ئەلفێردۆ دیستیڤانۆ) (پووشکاش) (سانچێز) (کۆپا)پلە یەکەم وەرزی دا ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بوو بە گۆڵکاری خولی ئیسپانی بە ٢٧ گۆل، دواتر بەھۆی بیرۆکەی ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی لیکیپ گابرێڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وڕووژێنراو بیرۆکەکە جێبەجێکرا پاڵەوانییەتییەکە دەستی پێکرد کە بە بەشداری یانەکانی (ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پرتوگال) دەستی پێکرد لە پێنج وەرزی ئەم پاڵەوانییەتە لەسەر یەک یانەی شاھانە (ڕیال مەدرید) بووە پاڵەوان لەنێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٠ و لەساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٦٤ پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای دۆڕانی لە یاری کۆتایی بەرامبەر بەنفیکا و ئینتەر میلان، و ھەروەھا ھەر لە سەردەمی سانتیاگۆ ڕیال مەدرید بووە خاوەنی ٥ نازناو لە خولی ئیسپانیا و جگە لەمانەش بوو بە خاوەنی چەندەھا جامی بەناوبانگی تر.

سەردەمی یەکەمی پێرێز لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستکاری

دوای ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی یانەی شاھانە ئەم جارەیان فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆکی یانە و دەستی کرد بە کڕینی یاریزانە ناسراوەکانی جیھان و لە یەکەم ھەنگاویدا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لویس فیگۆی کڕی و یانەکەی زیاتر ناساند بە ھێنانی دەیڤد بێکام و ڕۆبێرتۆ کارلۆس و زەینەدین زێدان و ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دوای ئەو ھەموو کارانە یانەی ڕیال مەدید بەسەرکردایەتی پێرێز ھەموو نازناوەکانیان بردەوە کە گرنگتریان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو دوای بردنەوە لە یانەی بایەرلێڤەرکۆزنی ئەڵمانی جگە لە جامی شای ئیسپانیا کە نەیانتوانی بەدەستی بھێنن.

سەرۆکی ئێستای یانەی شاھانە فلۆرەنتینۆ پێرێز

ڕامۆن کاڵدیڕۆن دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٦ ھەڵبژاردن کرایەوە ئەم جارەیان ڕامۆن کاڵدیۆن ھەڵبژێردرا بە سەرۆک یانە و میاتۆڤیچ بوو بە بە بەڕێوبەری وەرزشی یانە و لە ھەمان ساڵ دا ڕاھێنەری ئیتاڵی فابیۆ کاپێلۆ کرایە ڕاھێنەری یانە لە وەرزی یەکەم بە وشکە ساڵی بەڕێکرا بەڵام لە وەرزی دووەم ساڵی ٢٠٠٧ خولی ئیسپانیان بەدەست ھێنادواتر یانەی ڕیال مەدرید تا ڕادەیەک ئاستی بەدابەزین کرد و سەرۆکی یانە دەستی لەکارکێشایەوە دووبارە ھەڵبژاردن کرایەوە و و دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆک یانە.

ھاتنەوەی پیرێز دەستکاری

دوای ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز کرایەوە سەرۆک یانە و دووبارە ھاتەوە سەر نەریتی کڕینی یاریزانان ھەڵسا بە کڕینی ڕیکاردۆ کاکا، و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ، و کڕینی کەریم بێنزێما و ئەربێلوا و ئەلبیۆل بەڵام بەکڕینی ئەم یاریزانانە ڕیال ھیچی بۆ نەبڕایەوە بەڵام لە وەرزی دووەمدا ڕیال بە ھێزێکی گەورەوە گەڕایەوە بە کڕینی یاریزانی کوردی تورکیا مەسعوود ئۆزێڵ و یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخێل دیماریا کە توانیان گرێکوێرەی چەند ساڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە بردنەوەی لە لیۆن بکەنەوەو بگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی کە دواتر بە یانەی بارسێلۆنا دووچاری شکست بوونەوە بەڵام لە وەرزی نوێدا ڕیال گەڕایەوە سەر ئاستی ڕاستەقینەی خۆی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە تا ئێستا

بەڕێوبەرایەتی یانەکە لە ئێستادا دەستکاری

پلە و پایەوڵاتناو
سەرۆک یانە فلۆرەنتینۆ پێریز
ڕاھێنەری یانە کارلۆ ئەنچێلۆتی[٩]
ڕاھێنەری جەستەیی ئەنتۆنیۆ پینتۆس
ڕاھێنەری گۆڵپارێز ڕۆبێرتۆ ڤاسکوێز
کارلۆ ئەنچێلۆتی ڕاھێنەری ڕیال مەدرید

زەوی (یاریگا) دەستکاری

یاریگای یانەی شاھانە، سانتیاگۆ بەرنابیۆ

سانتیاگۆ بەرنابیۆ یاریگایەکی تۆپی پێیە دەکەوێتە شاری مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا، یاریگاکە لە ڕێکەوتی ١٤ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٤٧ موڵکی یانەی ڕیال مەدرید یاریگایەکە جێگای ٨٥٬٤٥٤ کەس دەبێتەوە، ناوی یاریگاکە لەپێشوودا نویڤۆ ستادیۆم کامارتین بووە بەڵام دواتر ناوەکە گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەھۆکاری ئەوەی کە سانتیاگۆ باشترین دەسکەوتی بۆ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە، یاریگاکە ماوەی سێ ساڵی پێچوو تا بنیاد نرا کە لەماوەی ساڵی ١٩٤٤ ەوە دەستی پێکرد تا لە ساڵی ١٩٤٧ تەواو کرا و مەڕاسیمێک بۆ کرانەوەی یاریگاکە ئەنجام درا، یاریگاکە لەساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٩٢ و ١٩٩٤ و ٢٠١١ نۆژەنکراوەتەوە، درێژی یاریگاکە ١٠٧ مەترە و پانییەکەشی ٧٢ مەترە.

لۆگۆکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستکاری

لۆگۆی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید کورتکراوەی ھەرسێ وشەی ("MCF" Madrid Club de Fútbol) کە بە ڕەنگی شینی تۆخ نەخشێنرا بوو، تا دواتر لە ساڵانی (١٩٠٢، ١٩٠٨، ١٩٢٠، ١٩٣١، ١٩٤١، ٢٠٠١) گۆڕانکاری تێدا کراوە.

ڕاگەیاندنی یانە دەستکاری

ڕیال مەدرید لە چاو سەرجەم یانەکانی جیھان زۆرترین گرنگی بۆ ڕاگەیاندنە کە دوو ڕۆژنامەی نزیکی ھەیە ئەوانیش ڕۆژنامەی ئەی ئێس ناسراو بە ئاس و ڕۆژنامەی مارکا یە ھەروەھا ڕیال مەدرید خاوەن جەماوەرێکی گەورەیە لە پێگە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر و مای سپەیس و کەناڵێکی ئاسمانی کە ڕۆژانە چەندەھا ھەواڵ و چالاکییەکانی یانەکە لە سەرجەم خولەکان دەخاتە ڕوو.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی دەستکاری

ڕیاڵ مەدرید خاوەنی کەناڵێکە بەھەمان ناوی یانەکە و لەلایەن سەرۆکی یانەکەوە پشتگیری ئەم کەناڵە دەکرێت و ڕۆژانە بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی پڕۆگرامەکانیانپەخش دەکەن.

ھێمای و جلوبەرگی یانەکە دەستکاری

سپۆنسەرەکان و ئامادەکەرانی تیشێرتی (بلوز)یانەکە دەستکاری

ماوەدابینکەری تیشێرتسپۆنسەرەکان
١٩٨٠–١٩٨٢AdidasFly Emirates
١٩٨٢–١٩٨٥Zanussi
١٩٨٥–١٩٨٦Parmalat
١٩٨٦–١٩٨٩Hummel
١٩٨٩–١٩٩٠Reny Picot
١٩٩٠–١٩٩٢Otaysa
١٩٩٢–١٩٩٤Teka
١٩٩٤–١٩٩٨Kelme
١٩٩٨–٢٠٠١Adidas
٢٠٠١–٢٠٠٢Realmadrid.com
٢٠٠٢–٢٠٠٥Siemens Mobile
٢٠٠٥–٢٠٠٦Siemens
٢٠٠٦–٢٠٠٧BenQ Siemens
٢٠٠٧–٢٠١٣en:bwin
٢٠١٣–ئێستاFly Emirates

ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ یانەکە ئەنجامداوە دەستکاری

تێبینی: ئەم خشتەیە تەنیا یارییە فەرمییەکان دەگرێتەوە، لەبەر ئەوەی ھەندێ لە یاریزانەکان ھێشتا لە یاریکردن بەردەوامن بۆیە ئەگەری گۆڕانکاری تێدا ھەیە

پلەیاریزانماوەی یاریلا لیگاجامی شای ئیسپانیاجامەکانی ئەورووپا[١٠]پاڵەوانییەتی ترکۆی گشتی
١ڕائول گۆنزالێس١٩٩٤–٢٠١٠٥٥٠٣٧١٣٢٢٢٧٤١
٢ئیکەر کاسیاس١٩٩٩–٢٠١٥٥١٠٤٠١٥٢٢٣٧٢٥
٣مانوێل شانشێز١٩٨٣–٢٠٠١٥٢٣٦٧٩٩٢١٧١٠
٤سێرجیۆ ڕامۆس٢٠٠٥–٢٠٢١٤٦٩٤٨١٢٩٢٥٦٧١
٥سانتیلانا١٩٧١–١٩٨٨٤٦١٨٤٨٧١٣٦٤٥
٦کەریم بێنزیما٢٠٠٩-بەردەوامە٤٣٦٤٩١٣١٢٧٦٤٣
٧فرناندۆ ھێڕۆ١٩٨٩–٢٠٠٣٤٣٩٤٣١٠١١٨٦٠١
فڕانشیسکۆ خینتۆ١٩٥٣–١٩٧١٤٢٨٧٤٩٥٤٦٠١
٧خۆسیۆ ئەنتۆنیۆ کاماتچۆ١٩٧٣–١٩٨٩٤١٤٦١٩٠١٢٥٧٧
٨بێری١٩٦٤–١٩٧٩٤١٧٦٥٧٥٢٥٥٩
٩مێشێل١٩٨١–١٩٩٦٤٠٤٥٣٨٨١٤٥٥٩
١٠گووتی ھێرناندز١٩٩٦–٢٠١٠٣٨٧٤٠١٠١١٤٥٤٢
١١ڕۆبێرتۆ کارلۆس١٩٩٦–٢٠٠٧٣٧٠٣٣١٠٩١٥٥٢٧
١٢چیندۆ١٩٧٧–١٩٩٨٣٦٣٥٣٧٠١١٤٩٧
١٣ئەماورۆ١٩٦٢–١٩٧٦٣٤٤٥٨٦٧٢٤٧١
١٤بووتراگینۆ١٩٨٣–١٩٩٥٣٤١٣٩٧٥٨٤٦٣
١٥باکو بیو١٩٨٦–١٩٩٧٣٤٣٤٤٦٠٧٤٥٤
١٦زۆکۆ١٩٦٢–١٩٧٤٣١٨٥٠٦٤٢٤٣٤
١٧پینتۆ١٩٦٩–١٩٨٢٣١٧٤٥٥٨٠٤٢٠
١٨ڕافایل ماڕتن ڤازکوز١٩٨٣–١٩٩٠٣٠١٤٤٥٤٢٤٠١
١٩خوان گۆمێز گۆنزالس١٩٧٧–١٩٨٧٢٨٤٥٠٥٥١٢٤٠١
٢٠ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ١٩٥٣–١٩٦٤٢٨٢٥٠٥٨٢٣٩٢

گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدرید دەستکاری

لیستی گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، ڕێژەی ناو کەوانەکە ژمارەی یارییەکانە،ھەتا بەرواری ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.

پلەیاریزانماوەی یاریلا لیگا[١١]جامی شائەورووپا[A]ئەوانی تر[B]سەرجەم
١ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ٢٠٠٩–٢٠١٨٣١١ (٢٩٢)٢٢ (٣٠)١٠٥ (١٠١)١٢ (١٥)٤٥٠ (٤٣٨)
٢ کەریم بێنزیما٢٠٠٩–٢٠٢٣٢٣٩ (٤٣٩)٢٥ (٤٩)٧٨ (١٣٣)١٣ (٢٧)٣٥٤ (٦٤٨)
٣ ڕائول گۆنزالێس١٩٩٤-٢٠١٠٢٢٨ (٥٥٠)١٨ (٣٧)٦٦ (١٣٢)١١ (٢٢)٣٢٣ (٧٤١)
٤ ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ1953–1964216 (282)40 (50)49 (58)3 (6)٣٠٨ (٣٩٦)
٥ سانتیلانا1971–1988186 (461)49 (84)47 (87)8 (13)٢٩٠ (٦٤٥)
٦ فرێنک پوسکاس1958–1966156 (180)49 (41)35 (39)2 (2)٢٤٢ (٢٦٢)
٧ ھوگۆ سانچێز1985–1992164 (207)19 (32)23 (39)2 (4)٢٠٨ (٢٨٢)
٨ فرانسیسکۆ خینتۆ1952–1970126 (428)22 (74)30 (95)4 (4)١٨٢ (٦٠١)
٩ پیریی1964–1979123 (417)25 (67)23 (75)1 (2)١٧٢ (٥٦١)
١٠ ئیمیلۆ بوتراگینۆ١٩٨٣–١٩٩٥١٢٣ (٣٤١)١٦ (٣٩)٢٧ (٧٥)٥ (٨)١٧١ (٤٦٣)

پێکھاتەی ئێستا دەستکاری

ھەتا ١ ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەمەی خوارەوە"پێھکاتەی ڕیاڵ مەدریدە". کە بەفەرمی لەلایەن ماڵپەڕی یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
ژ.نەتەوەھێڵیاریزان
1 گۆڵپارێزتیبۆ کۆرتووا
2 بەرگریکاردانی کارڤاخال
3 بەرگریکارئێدێر میلیتاو
4 بەرگریکاردەیڤد ئالابا
5 ناوەڕاستجوود بێلینگھام
6 بەرگریکارناچۆ (کاپتن)[١٢]
7 ھێرشبەرڤینیسیۆس جۆنیۆر
8 ناوەڕاستتۆنی کرووس
10 ناوەڕاستلوکا مۆدریچ (جێگری کاپتن)
11 ھێرشبەرڕۆدریگۆ
12 ناوەڕاستئێدواردۆ کاماڤینگا [١٢]
13 گۆڵپارێزئاندریی لونن
ژمارەنەتەوەهێڵیاریزان
14 ھێرشبەرخۆسێلۆ (بە خواستن لە ئێسپانیۆل)
15 ناوەڕاستفیدریکۆ ڤالڤێردی
16 بەرگریکارئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا
17 ناوەڕاستلوکاس ڤاسکێز
18 ناوەڕاستئورێلین چوامینی
19 ناوەڕاستدانی سیبایۆس
20 بەرگریکارفێران گارسیا
21 ھێرشبەربراھیم دیاز
22 بەرگریکارئەنتۆنیۆ ڕودیگەر
23 بەرگریکارفێرلاند مێندی
24 ناوەڕاستئاردا گولەر
25 گۆڵپارێزکێپا ئاریزابالاگا (بە خواستن لە چێڵسی)


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر "Football honours". Realmadrid.com. Madrid, Spain: Real Madrid Club de Fútbol. Retrieved 11 May 2017.
  2. ^ "Copa del Rey – Palmarés". MARCA.com (بە ئیسپانی). Retrieved 11 May 2017.
  3. ^ Carnicero, José; Torre, Raúl; Ferrer, Carles Lozano (25 August 2016). "Spain – List of Super Cup Finals". RSSSF. Retrieved 11 May 2017.
  4. ^ "From Fairs Cup via UEFA Cup to UEFA Europa League". UEFA.com. Union of European Football Associations (UEFA). Archived from the original on 17 May 2017. Retrieved 11 May 2017. The UEFA Europa League evolved from the UEFA Cup, which itself was conceived by Switzerland's Ernst Thommen, along with Italy's Ottorino Barrasi and England's Sir Stanley Rous.
  5. ^ "Latin Cup". RSSSF. Retrieved 20 August 2015.
  6. ^ Magnani, Loris; Stokkermans, Karel (30 April 2005). "Intercontinental Club Cup". Rec.Sport.Soccer Statistics Foundation. Retrieved 9 August 2010.
  7. ^ "The Official Competitions of CONMEBOL". conmebol.com (بە ئیسپانی). CONMEBOL. Retrieved 19 August 2015.
  8. ^ "Ibero-American Cup". RSSSF. Retrieved 5 November 2015.
  9. ^ فەرمی; ئەنچیلۆتی بووە ڕاھێنەری یانەی ڕیال مەدرید، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، تۆڕی میدیایی ڕووداو.
  10. ^ "Real Madrid CF - All the players in European Cups". Rsssf.com. Retrieved 2008-09-08.
  11. ^ "Real Madrid CF — Topscorers since 1929–2008 (Campeonato Nacional de Liga)". Rsssf.com. Retrieved 8 September 2008.
  12. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Squad نەدراوە