عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب

ئامۆزا و زاوای پێغەمبەر موحەممەد و خەلیفەی چوارەمی موسڵمانان

عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب کوڕی عبدولموتەڵیب هەروەها ناسراویشە بە باوکی حەسەن ( ١٣ ڕەجەب ٢٣ کۆچی / ١٧ی ئازاری ٥٩٩ی زایینی - ٢١ی ڕەمەزانی ٤٠ کۆچی / ٢٧ی کانوونی دووەم ٦٦١ی زایینی) ئامۆزا و زاوای پێغەمبەر محەممەد، لە بنەماڵەکەی, یەکێکە لە هاوەڵەکانی و چوارەم خەلیفەی ڕاشدین بەپێی سوننەت و یەکەم ئیمامە لە نێو شیعەکاندا. یەکێک لەو دە کەسانەیە مزگێنی بەهەشتی پێدراوە.

عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب کوڕی عبدولموتەڵیب
چوارەم خەلیفەی ڕاشدین
دەوڵەتی ئیسلامی لە سەردەمی عەلیدا، ناوچەی ڕەنگە سەوزە کاڵەکە بە تەواوەتی لەژێر دەسەڵاتی عەلیدا نەبووە.
ماوەی حوکم(٣٥–٤٠ کۆچی) بەرامبەر (٦٥٦–٦٦١ زایینی)[١]
لە دایکبوون٥۹۹زایینی
شوێنی لە دایکبوونمەککە،  عەرەبستانی سعوودی
وەفات٦٦١زایینی
شوێنی وەفاتکووفە،  عێراق
شوێنی نێژراننەجەف،  عێراق
جێگرحەسەن کوڕی عەلی
باوکئەبووتالیب کوڕی عەبدول موتەلیب
دایکفاتیمەی کچی ئەسەد
ئایینئیسلام


ناوی عەلی بە خەتتی عەرەبی

لە شاری مەککە لەدایکبووە و هەندێک سەرچاوەی مێژوویی ئاماژە بەوە دەکەن کە لەدایکبوونی لە ناو کەعبە بووە، [٢] و دایکی فاتیمەی کچی ئەسەدە هاشمی بووە. پێش کۆچی پێغەمبەر موسڵمان بووە کەسی دووەم یان سێیەمە کە ئیسلامی لە باوەش گرتووە، و یەکەم کەسە لە کوڕەکان کە موسڵمان بووە. سێ ڕۆژ دوای پێغەمبەر کۆچی کرد بۆ مەدینە، پێغەمبەر محەممەدیش برایەتی لەگەڵ خۆیدا کرد کاتێک برایەتی لە نێوان موسڵماناندا کرد، لە ساڵی دووەمی کۆچەکەدا لەگەڵ فاتیمە هاوسەرگیری کرد.

عەلی بەشداری لە هەموو فەتحەکانی پێغەمبەردا کردووە، جگە لە شەڕی تەبوک کە تێیدا پێغەمبەر محەممەد شوێنی گرتەوە و بەرپرسی مەدینە بوو.[٣] بە لێهاتوویی لە شەڕکردندا ناسرابوو، هەروەها هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ سەرکەوتنی موسڵمانان لە شەڕە جیاوازەکاندا، دیارترینیان شەڕی خەندەق و شەڕی خەیبەر بوو. عەلی لەلایەن پێغەمبەر محەممەدەوە متمانەی پێکرابوو.

پێگەی عەلی و پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاوەڵانی پێغەمبەر، ناکۆکی مێژوویی و ئایدیۆلۆژی لە نێوان مەزهەبە ئیسلامییە جیاوازەکاندا دروستکردووە، هەندێکیان پێیان وایە کە خودا ئەوی وەک پارێزەر و ئیمام و خەلیفە بۆ موسڵمانان هەڵبژاردووە ئەوەش بەبەڵگەی ئەوەی پێغەمبەر لە وتاری غەدیردا ئەمەی ڕاگەیاند بۆیە هەڵبژاردنی ئەبووبەکر وەک خەلیفە بە پێچەوانەی ووتەکانی پێغەمبەر محەممەد دەزانن هەروەها پێیان وایە پەیوەندی هەندێک لە هاوەڵان لەگەڵیدا گرژ بووە. بە پێچەوانەوە هەندێکیان ڕەتیدەکەنەوە کە ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوویدابێت و پێیان وایە پەیوەندی هاوەڵانی پێغەمبەر لەگەڵ عەلی باش و جێگیر بووە. جیاوازی بیروباوەڕ سەبارەت بە عەلی هۆکاری ڕەسەنی ململانێی نێوان سوننە و شیعەیە بە درێژایی سەدەکان.

لە ساڵی ٣٥ی کۆچی (٦٥٦ی زایینی) لە مەدینە وەکو خەلیفە هەڵبژێردرا و بۆ ماوەی پێنج ساڵ و سێ مانگ حوکمڕانی کردووە، سەردەمەکەی بە ناسەقامگیری سیاسی و ملاملانێی نێوان موسڵمانان وەسف کراوە، بەڵام بە پێشکەوتنی شارستانی بەرجەستە تایبەتمەند بووە، بە تایبەت لە پایتەختی خەلافەتی نوێ، کووفە. زۆر شەڕ ڕوویدا بەهۆی ئەو ململانێیەی کە بە درێژکراوەی ململانێی کوشتنی عوسمان دادەنرا، کە بووە هۆی تێکچوونی ڕیزەکانی موسڵمانان و دابەشبوونیان بەسەر شیعەکانی عەلی، خەلیفەی شەرعی، و شیعەکانی عوسمان کە داوای تۆڵەیان دةكرد، بە سەرۆکایەتی موعاویە بن ئەبی سوفیان کە لە سیفین شەڕی لەگەڵ کرد، و عائیشە کچی ئەبووبەکر، لەگەڵ تەلحە کوڕی عوبەیدوڵڵا و زوبەیر کوڕی عەوام. لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا، لە ٢١ ڕەمەزانی، ٤٠ کۆچی، ٦٦١ی زایینی شەهید بووە.

عەلی لە نێو موسڵماناندا بەهۆی قسەخۆشی و حیکمەتییەوە ناوبانگێکی زۆری هەبووە. بەپێی ئەو گێڕانەوەی کە لە کتێبەکانی فەرموودە و مێژوودا هاتووە بە هێمای بوێری و هێز و دادپەروەری و هەروەها یەکێک لە گەورەترین زانایانی سەردەمی خۆی دادەنرێت.

ژیانی لە مەککە دەستکاری

لەدایکبوون و پەروەردە دەستکاری

دەستنووسێکی هاوشێوەی ناوی پێغەمبەر محەمەد (ڕاست) و عەلی کوڕی ئەبوو تاڵیب (چەپ).

ئەو عەلی کوڕی ئەبوو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب کوڕی هاشم کوڕی کیلاب کوڕی عەبدولمەنناف کوڕی قوسەی کوڕی مورە کوڕی کەعب کوڕی کەعب کوڕی لوئەی کوڕی غالب کوڕی فەهر کوڕی مەلیک کوڕی نەزر کوڕی کینانە. نازانرێت کەی لەدایکبووە، بەڵام بەپێی هەندێک سەرچاوەی میراتی، وەک ئەوەی لە العمدا:24 باسکراوە، لە ڕۆژی هەینی سێزدەی ڕەجەب لە مەککە لەدایکبووە، سی ساڵ دوای ساڵی فیل، واتە هاوتایە لەگەڵ ١٧ی ئازاری ساڵی ٥٩٩ ی زایینی، یان ٦٠٠[٤] سەرچاوەی دیکە دەڵێن ٢٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٥٩٨ی زایینی یان ٦٠٠ی زایینی لە دایکبووە.[٥] کوڕە بچووکەکەی ئەبو تالیب بن عەبدولمطلیبە، ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ پێغەمبەر ئیسماعیل کوڕی ئیبراهیم. دایکی ناوی فاتیمەی کچی سەعەد کوڕی ھاشم کوڕی عەبدولمەننافە،[٦] باوکی عەلی، پێغەمبەر محەممەدی ڕاسپاردووە بۆ پەروەردەکردنی عەلی لە دوای مردنی خۆی، بۆیە لە ماڵەکەیاندا پەروەردە دەکرێت و گەورە بووە.

کاتێک عەلی تەمەنی لە نێوان پێنج بۆ شەش ساڵدا بوو، ساڵانی سەخت لە مەککە هەبوو کە کاریگەری لەسەر بارودۆخی ئابووری مەککە و دەوروبەری هەبوو ئەبوو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب سێ کوڕی هەبوو: عەلی و عەقیل و جەعفەر، بۆیە پێغەمبەر محەممەد و عەبباسی مامی چوونە لای و پێشنیازی ئەوەیان کرد کە هەریەکیان یەکێک لە کورەکان ببات و پەروەردەی بکەن و ئاگاداری بن بۆ ئەوەی بارگرانییەکەی لەسەر کەم بکەنەوە. بۆیە عەبباس جەعفەری برد و محەممەد عەلی برد و یاوەری دەکرد بۆ هەر شوێنێک کە دەچوو، [٧] [٨] [٩] هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە لەگەڵیدا دەچووە ئەشکەوتی حیڕا بۆ پەرستن و نوێژکردن, [٨] [١٠] [١١] هەروەها باسکراوە کە پێش ئیسلام بە درێژایی ژیانی هەرگیز کڕنوشی بۆ بتێک نەبردووە. [١٢]

موسڵمان بوون دەستکاری

عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب موسڵمان بووە پێش کۆچی پێغەمبەر بۆ مەدینە کاتێک مناڵ بووە و ئەڵین دووەم یان سێیەم کەس بووە کە چۆتە ئیسلامەوە و یەکەم لاو بووە کە موسڵمان بووە، دوای ئەوە کە پێغەمبەر ئیسلامی ڕاگەیاند بە نزیک و کەسوکاری خۆی لە بەنی ھاشم بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە قورئاندا ھاتبوو، بەڵام کاتێک بانگەوازی بۆ کردن کەس وەڵامی نەدایەوە عەلی نەبێت. ھەروەک عەلی کۆچی نەکرد بۆ حەبەشە کاتێک پێغەمبەر ڕێگەی دا کۆمەڵێک لە موسڵمانان کۆچ بکەن بۆ حەبەشە دوای ئەوەی بێباوەڕەکان زۆر ئازاریان ئەدان، لە مەککە مایەوە و ئازاری چەشت بە دەستی قوڕەیش.

کۆچکردن بۆ مەدینە دەستکاری

عەلی کاتێک تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو بۆ مەدینە کۆچی کرد. پێغەمبەر کاتێک برایەتی خستە نێوان موسڵمانان لە دوای کۆچکردن، برایەتی خستە نێوان عەلی لەگەڵ خۆیدا، و فاتمەی کچی کردە ھاوسەری لە ساڵی ٢ی کۆچیدا.

عەلی جێگەی متمانەی پێغەمبەر بوو و یەکێک بوو لەوانەی قورئانی ئەنوسیوە. و یەکێک بوو لە نوێنەرەکانی کە پەیامەکانی پێغەمبەریان ئەگەیاند و ھۆزەکانیان بانگ ئەکرد بۆ ئیسلام، ھەروەک ڕۆڵی ھەبوو لە کوژاندنەوەی ناکۆکی نێوان ھەندێک لە ھۆزەکان.

لە سەردەمی خەلیفەکاندا دەستکاری

لە سەردەمی ھەردوو خەلیفەئەبوبەکری سدیق و عومەری کوڕی خەتابدا، ھەردوو خەلیفە ڕاوێژیان بە عەلی کردووە لە زۆر کاروباردا.لە سەردەمی عوسمانی کوڕی عەفاندا، عەلی شوێنە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکەی خۆی پاراست، و عوسمان لە زۆر کاروباردا ڕاوێژی پێ ئەکرد.

خەلافەت دەستکاری

لە دوای کوژرانی عوسمان، موبایەعە درا بە عەلی لە مەدینە لە ساڵی ٣٥ی کۆچی، ئەوانەی لە مەدینە بوون لە ھاوەڵ و شوێنکەوتوو و ئەوانی تر موبایەعەیان دا بە عەلی، و زۆر لە گێڕانەوەکان ئەڵێن کە نزیکەکانی عوسمان و ئەمەوییەکان موبایەعەیان نەدا بە عەلی و بەرەو شام ڕۆیشتن، و ھەروەک ئەڵێن ھاوەڵە گەورەکانی وەک سەعدی کوڕی ئەبو وەقاس و عەبدولڵای کوڕی عومەر و زۆری تر موبایەعەیان نەدا بە عەلی بەڵام بەڵێنیان دا کە لێی ھەڵنەگەڕێنەوە.

بەم شێوەیە عەلی بووە جێنشینی عوسمان لە کاتێکا دەوڵەتی ئیسلامی درێژدەبوویەوە لە بەرزاییەکانی ئێرانەوە لە ڕۆژھەڵاتەوە بەرەو میسر لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ ھەموو نیمچەدوورگەی عەرەبی و ھەندێک لە ناوچە سنوریەکان جێگیر نەبوون، لە سەرەتای گرتنە دەستی خەلافەتدا عەلی ڕایگەیاند کە بنەماکانی ئیسلام جێبەجێ دەکات و دادپەروەری و یەکسانی بڵاو دەکاتەوە بە بێ جیاوازی، ھەروەک وتی ئەو پارەیە ئەگێڕێتەوە کە عوسمان بڕیویەتی بۆ نزیکەکانی لە بەیتو لمالی موسڵمانان، و لە ساڵی ٣٦ی کۆچی عەلی فەرمانی دا بە لادانی والیەکانی عوسمان داینابوون، کە لەم ھەنگاوەدا، لایدا لە ئامۆژگاری زۆر لە ھاوەڵەکانی وەک ئیبن عەباس و موغەیەرەی کوڕی شوعبە کە پێان وت کە ئەو بڕیارە دەر نەکات.

شەڕی جەمەل دەستکاری

دوای چەند مانگێک لە دوای ئەوەی خەلافەتی گرتە دەست داستانی جەمەل ڕوویدا لە ساڵی ٣٦ی کۆچی (کە بەرامبەرەکانی بریتی بوون لە تەڵحە وزوبێر وعائشەی کچی ئەبوبەکر لەبەر ئەوەی داوای تۆڵە سەندنەوەی عوسمانیان ئەکرد) و ڕۆیشتن لە مەککەوە بەرەو بەسرە و عەلی ڕۆیشت بەرەو لایان، و جەنگ دەستی پێ کرد لە نیوانیان و کۆتایی ھات بە کوژرانی تەڵحە و زوبێر و سەرکەوتنی عەلی، و گەڕانەوەی عائیشە بۆ مەدینە، و لە دوای ئەو داستانە عەلی خەلافەتی گۆڕی لە مەدینەوە بۆ کووفە لەبەر ئەو پشتگیریەی کە خەڵکی کوفە لە عەلیان کردیان لەو جەنگەدا.ئەم شەرە بەھۆی ئەوەی کەعائشە لە مەککە تابەسرا بە حوشتر دەروات ناونراوە شەری جەمەل

شەری سەفین دەستکاری

معاویە کوڕی ئەبووسوفیان والی شام بوو لە سەردەمی عوسمان، و کاتێک عەلی بڕیاری لابردنی دا، معاویە ڕەفزی کرد و ھەروەک ڕێگەی نەدا موبایەعە بە عەلی بدرێت و داوای حەق سەندنی عوسمانی کرد، لە دوای شەڕی جەمەل عەلی نوێنەری ناردە لای معاویە کە موبایەعەی پێ بدات، بەڵام موعایە ڕەتی کردەوە، عەلی بە لەشکرەکەیەوە ڕۆیشت بەرەو شام و سوپای ھەردوو لا بە یەک گەیشتن لە ناوچەی سەفین، دواتر وتوێژ دەستی پێکرد لە نێوانیان بۆ ماوەی ١٠٠ ڕۆژ بەڵام ھیچ ئەنجامێکی نەبوو، لای موعایەوە عەمری کوڕی عاس و لای عەلیەوە ئەبوموسای ئەشعەری دیاری کران بۆ وتوێژ، سەربازەکانی عەلی لەو قسەی خواریجیەکان دەرچوون کە داوایان لێ ئەکردن معاویە بکوژن لەبەر ئەوەی کافر بووە کە لە فەرمانی خەلیفە دەرچووە، و پاشان چوونە لای عەلی بۆ ھەمان مەبەست داوایان لێکرد معاویە بکوژێت، عەلی ڕەتی کردەوە، کە ئەمەش بووە ھۆی پاشگەزبوونەوەی خەواریجیەکان لە سوپای عەلی، دوای ئەو وتووێژە زۆرەی لە نێوان عەمری کوڕی عاس و ئەبو موسای ئەشعەری ڕوویدا، بڕیاریاندا عەلی و معاویە ھەردوکیان بمێنەوە لە شوێنی خۆیان بە جۆرێک ئیمام عەلی هەر ئەمیری موسلمانان بێ و موعاویەش کاربەدەست بێ لە شام ڕەزای خوایان لێ بێت

مزگەوتى ئیمامى عەلى لە نەجەف، کە عەلی لێ نێژراوە بە پیی گێڕانەوەکانی شیعە.

دواتر عەلی لە خەواریجیەکانی دا و شکاندنی لە جەنگی نەھرەواندا لە ساڵی ٣٩ی کۆچی، لەبەر ئەوەی کاتێک خەواریجیەکان لە سوپاکەی عەلی کشانەوە کەوتنە گرتنی ڕێگاوبان و خەڵکیان بێزار ئەکرد.

لەگەڵ ئەوەی سەردەمی عەلی ھیچ فەتحێک نەکرا بەڵام دەستکەوتی شارستانی زۆر ھەبوو وەک ڕێکخستنی پۆلیس و بنیاتنانی ناوەندی تایبەت بە خزمەتگوزاری و بنیاتنانی بەندیخانە.

کۆچی دوایی دەستکاری

کاتێک عەلی نوێژی بەیانی ئەکرد بە موسڵمانان لە مزگەوتی کووفە، لە کاتی نوێژەکە عەبدول ڕەحمانی کوڕی مەلجەم شمشێرێکی ژه هراوی دا لەسەری، و سێ ڕۆژ دوای ئەوە عەلی کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٤ی کۆچی، لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا، عەبدول ڕەحمانی کوڕی مەلجەم یەکێک بوو لە خەواریجەکان، عەلی کوڕی ئەبو تالیب کۆچی دوایی کردوو و ئاژاوەیەکی ھەڵگیرساو بە جێ ما لە ناو موسڵمانان، حەسەنی کوڕی خەلافەتی گرتە دەست و خەڵکی کوفە موبایەعەیان دا پێی، ٦ مانگ خەلافەتەکەی بەردەوام بوو پاشان دابەزی لە حوکم بۆ معاویە کوڕی ئەبووسوفیان بۆ ڕێگرتن لە خوێن ڕشتنی موسڵمانان، ئەمەش لە کاتێکا بوو سوپاکەی حەسەن لاواز بوو لە دوای کوشتاری خەواریجەکان و بەو مەرجە ڕێکەوت لەگەڵ معاویە کە لە دوای مردنی معاویە خەلافەت بگەڕێتەوە بۆ حەسەن و حسەینی برای، لە دوای مردنی حەسەن و معاویە، حسەین شۆڕشەکەی ڕاگەیاند لە دژی یەزیدی کوڕی معاویە کە بووە ھۆی کوژرانی حسەین لە کارەساتی کەربەلا لە ڕووبەڕوونەوەی سوپای یەزیددا.


پەڕاوێز دەستکاری

  1. ^ ئینسایکڵۆپیدیای ئێرانیکا
  2. ^ (مروج الذهب 2 ص 2 تأليف أبي الحسن المسعودي الهذلي، تذكرة خواص الأمة ص 7 سبط ابن الجوزي الحنفي، الفصول المهمة ص 14 إبن الصباغ المالكي، السيرة النبوية 1 ص 150 نور الدين علي الحلبي الشافعي، شرح الشفا ج 1 ص 151 الشيخ علي القاري الحنفي).
  3. ^ "Ali | Biography, History, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-05-02.
  4. ^ "Ali | Biography, History, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-05-04.
  5. ^ Ahmed 2005, p. 234
  6. ^ الاستيعاب في تمييز الأصحاب، الجزء الثاني، باب علي، عن طريق مكتبة نداء الإيمان Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  7. ^ "Ali | Biography, History, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-05-07.
  8. ^ ئ ا تهذيب سيرة ابن هشام عبد السلام هارون (بە Sindhi).{{cite book}}: CS1 maint: Unrecognized language (link)
  9. ^ CHAPTER VII ON THE KNOWLEDGE OF THE IMAM (IMAMOLOGY) (part-2)[بەستەری مردوو] "نسخة مؤرشفة". Archived from the original on 8 فبراير 2011. Retrieved 27 أغسطس 2008. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  10. ^ "كتاب: أسد الغابة في معرفة الصحابة **|نداء الإيمان". www.al-eman.com. Retrieved 2024-05-07.
  11. ^ من حياة الخليفة أبي بكر. "من حياة الخليفة أبي بكر". aqaed.net. Retrieved 2024-05-07.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ "الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2024-05-07.

سەرچاوەکان دەستکاری

🔥 Top keywords: