شەقامی ئیستقلال
شەقامی ئیستقلال (بە تورکی: İstiklal Caddesi) یەکێکە لە بەناوبانگترین شەقامەکانی ئەستەمبوڵ لە تورکیا کە دەکەوێتە ناوچەی بیئۆغلۆ. شەقامەکە ڕۆژانەی ٣ میلیۆن گەشتیاری ھەیە. بەدرێژایی ١٫٤ کیلۆمەتر لە شەقامەکە ئەوا بووتیک، دووکانی مۆسیقا، کتێبفرۆش، گالێری ھوونەری، سینەما، شانۆ، کتێبخانە، کافێ، یانەی شەوانە، ڕێستوورات، شیرینی فرۆش و میوزیکی ڕاستەوخۆ ھەیە.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3c/Istiklal_str._Istanbul_-_panoramio.jpg/220px-Istiklal_str._Istanbul_-_panoramio.jpg)
شەقامەکە دەور دراوە بە تەلار و باڵەخانەکانی سەردەمی عوسمانی (زۆربەیان ھی سەدەی ١٩ و ٢٠ەمن). گەڕەکی گەلاتەسەرای لە نزیک شەقامەکەیە، کە یەکێک لەکۆنترین قوتابخانەی دواناوەندی وڵاتی تێدایە بەناوی دواناوەندی گەلاتەسەرای (بەتورکی: Galata Sarayı Enderun-u Hümayunu). ھەر لە ناوچەی گەلاتە تاکوو کۆتایی باشووری شەقامی ئیستقلال ئەوا دووەم کۆنترین وێستگەکانی مێترۆ لەجیھان لێیە کە لەساڵی ١٨٧٥ کاری کردووە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «İstiklal Avenue»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
![]() | ئەم تورکیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەقامی ئیستقلال تێدایە. |
🔥 Top keywords: دەستپێکژیریی دەستکردتایبەت:گەڕانقوزتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانبەرزانی قالەی خەڵووزپەردەی کچێنیسێکسی کۆمیدەستپەڕجەنگی جیھانیی دووەمویکیپیدیا:سەبارەتپیرەمێردمەحویسیکس ئەکسیسکێری مرۆڤمەلا مستەفا بارزانیپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھاننوام چۆمسکیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاکوردڕۆژژمێری کوردیویکیپیدیاقازی محەممەدسێکسویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونویکیپیدیا:پەیوەندیبەرنامەی بەرنامەکوردستانبڕگە (فۆنۆلۆجی)کۆماری کوردستانخۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆناکلیتۆریسیارساننالیلە ناوە و دەرەوەیارمەتی:ناوەرۆکمحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیھەڵگوردکەمال سەلمان ئەنزی