خەڵاتی گرامی

خەڵاتی گرامی (بە ئینگلیزی: Grammy Awards) کە لەلایەن ئەکادیمیای نیشتمانیی بۆ تۆماری ھونەر و زانست (NARAS) پێشکەش دەکرێن، یەکێکە لە چوار خەڵاتە ساڵانەکەی ئەیالەتە یەکگرتووەکان خەڵاتی مۆزیکیی ساڵانەیە. ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی لە شوباتی ھەموو ساڵێکدا سازدەکرێت، و تاڕادەیەک لە ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار دەچن.خەڵاتەکان دابەشکراون بەسەر ١٠٨ پۆلدا، تێیدا ٣٠ جۆری مۆزیک وەکو پۆپ، ڕۆک، ڕاپ. ئەکادیمیای نیشتمانیی بۆ تۆماری ھونەر و زانست ھەڵدەستێت بە پاڵاوتن و دەنگدان دواتر بە جیاوازی خەڵاتی خەڵاتەکانی مۆزیکی ئەمریکی (AMA)، کە پشت دەبەستێت بە لایەنگری و جەماوەر، ھەروەھا جیاوازیشە لەگەڵ خەڵاتی بیڵبۆردی مۆزیکیی (BMA)، کە پشت دەبەستێت بە ئەنجامە بەدەستھاتووەکان لە پێشبڕکێی گۆرانیی وتنەکاندا.گەورەترین ژمارە لە خەڵاتی گرامی مۆزیکزان جۆرج سۆڵتی بەدەستی ھێنا کە ٣١ خەڵات بوو، و بۆ ٧٤ خەڵات ھەڵبژێردرا پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات لە ساڵی ١٩٩٧.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری