جێری لوئیس (بە ئینگلیزی: Jerry Lewis) ئەکتەر، گاڵتەجاڕ، بەرھەمھێنەر، نووسەر و دەرھێنەری ناسراوی ئەمریکایییە. ناوبراو زۆرتر بەھۆی کایە لە فیلمەکومێدییەکانی دەھەکانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠ ی زایینی و بیچمە پێکەنیناوییەکانی و دامەزروای چاکەکارییەکەی بەناوبانگە.

جری لوئیس
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە جێری لویز
جوزف لویتچ

مێژووی لەدایکبوون١٦ ئازاری ١٩٢٦
شوێنی لەدایکبووننیوئارک، نیوجێری
مردن۲۰ی ئابی ۲۰۱۷ (۹۱ ساڵ ژیاوە)
ناوی ترجۆزیف لویتچ
نەتەوەئەمریکی ویلایەتە یەکگرتووەکان
خەڵاتەکانی ئۆسکارخەڵاتی مرۆڤدۆستی جین ھێرشوت

جێری لوئیس لە ماوەی تەمەنی پیشەیی خۆیدا خەڵاتگەلێ زۆری لە مێھرەجانی فیلمی کومیدی ئەمریکا، دووربینی زێڕین، یەکێتیی ڕەخنەگەرانی فیلمی لۆس ئانجلەس و مێھرەجانی فیلمی ڤێنیزی بەدەست ھێناوە و لە بەشی یادگاریی بەناوبانگانی ھالیوود ئەستێرەیەکی بۆ خۆی ھەیە. سیارکی ١١٥٤٨ بۆ ئەو ناودێر کراوە.

لوئیس ئێستا لە لاس ڤێگاس، نێڤادا ژیان بەسەر دەبا. لوئیس لەساڵی ١٩٤٦ لەگەڵ دین مارتین جووتێکی باشیان پێک ھێنا. ئەم دووانە لە پاڵ پڕۆگرامی شەوانە کە زۆر دڵخوازی خەڵک بوو، لە چەن فیلمێکی کومیدی دەرکەوتن کە لە سەرکەوتوویییەکی باش بەھرەمەند بوون. ئەم گرووپە دووکەسییە دە ساڵ دواتر ھەڵوەشاوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری