ھەسارە

تەنەک کە لە دەوری ئەستێرەک دەسووڕێتەوە

ھەسارە یان ئەستێرەی گەڕۆک (بە ئینگلیزی: Planet) تەنێکە بە دەوری ئەستێرەیەکدا دەگەڕێت و لە خۆیەوە ڕووناکیی نییە. لە کۆمەڵەی خۆردا چەند ھەسارەیەک ھەیە وەکوو: بارام، زەوی و ھتد.

MercuryVenus
EarthMars
JupiterSaturn
UranusNeptune
ھەشت ھەسارەکەی کۆمەڵەی خۆر
عەتارد، زوھرە، زەوی، و مەریخ
  • ھەسارە زەبەلاحەکان
موشتەری و کەیوان (گازیەکان)
ئورانوس و نێپتۆن (ساردەکان)
ھەسارەی کۆمەڵەی خۆری عەتارد، زوھرە، زەوی، و مەریخ
ھەموو ھەسارەکان بەرامبەر خۆر
ھێمای ھەسارەکان لە ٢٠٠٦- ئێستا
١
زاوە
☿
٢
ڤینۆس
♀
٣
زەوی
🜨
٤
بارام
♂
٥
ھورمز
♃
٦
کەیوان
♄
٧
ئورانوس
♅
٨
نێپتۆن
♆

ڕێژەی گەڕەستێر لە گەلەستێرەی خۆمان دەستکاری

لە تازەترین لێدوانەکانی فەلەکناسانی پسپۆڕانی لە بواری دۆزینەوەی ھەسارە دەرەکییەکان دەربارەی ھەسارەکانی دەرەوەی سیستەمی خۆردا ھاتووە کەوا دەرەنجامی لێکۆڵینەوەو ڕووماڵکردنەکان لە ڕێگای تەلەسکۆبی ئاسمانی کێپلەر ی زۆر پێشکەوتوودا ئاماژە بە بوونی نزیکەی ٥٠ ملیارد ھەسارە دەدات، نەوەک لە گەردووندا، بەڵکو تەنھا لە نێو خودی گەلەستێرەمان (ڕێی کاکێشان) و لەنێو گەردوونیشدا نزیکەی ٢٠٠ ملیارد گەلەستێرە ھەیەو نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن لەو ھەسارانە دەکەونە شوێن و ناوچەی ناسراو بە (ناوچە گەرمییە مامناوەندییەکان)، واتە ڕووی ئەو ھەسارانە نە زۆر گەرمن یان زۆر ساردن و بەمەش ئەگەرەکانی بوونی ژیان تێیان دا بەدوور نازانرێت.ئەم لێدوانەی زانایان بە دۆزینەوە تازەکانی تەلەسکۆبی ئاسمانی کێپلەر ەوە پشت ئەستوور بووەو لەسەرووی ھەموو ئەو پسپۆڕانەش، سەرۆکی پڕۆسیسە زانستییەکانی تەلیسکۆپی ئاسمانی کێپلەر (ویلیام بوروکی) گوتوویەتی: «لە دەستپێکدا زانایان دەستیان کردبوو بە ئەژماردنی ئەو ھەسارانەی کە لە ساڵی یەکەمی گەڕان و ڕوماڵکردندا دۆزرابوونەوە، ئەوەش تەنھا لە ناوچەیەکی زۆر بچووکی دەستنیشانکراوی بۆشایی ئاسمانی نێو گەلەستێرەمان بوو، پاشان بەشێوەیەکی نزیککراوەیی یان پێشبینی بۆکراوی ئەگەری بوونی ھەسارەکان لەنێو تەواوی گەلەستێرەماندا ئەژمارکرا»تاوەکو ئێستا تەلەسکۆبی ئاسمانی کێپلەر ١٢٤٨ ھەسارەی دۆزیوەتەوە و٥٤ یان کەوتوونەتە نێو ناوچەی پلەی گەرمیی مامناوەندی.بەو پێیە ڕەنگە بە شێوەیەکی ڕێژەیی ھەر ئەستێرەیەک دوو ھەسارەی بە دەوردا بخولێتەوەو ڕەنگە ھەندێکیشیان زیاتر لە دوو ھەسارە بەدەوەریاندا بخولێنەوەو لە نێو خودی گەلەستێرەشماندا نزیکەی ١٠٠ ملیارد ئەستێرە ھەیە، بەڵام ھەندێکی دیکە ئەم ژمارەیە بۆ ٣٠٠ ملیارد ئەستێرە مەزەندە دەکەن.ھەردوو حاڵەت ڕاستی بیرو بۆچوونی فەلەکناسی ناوداری کۆچکردوو کارل سەیگن مان دێنێتەوە یاد کە بەر لە چەندین ساڵ پێشبینی بوونی چەندین ھەسارەو بگرە شێوازی جۆراوجۆری ژیان و جیھانی دیکەی جگە لە زەوی لە نێو گەلەستێرەو گەردووندا کردبوو و ئێستاش بەشێک لەو پێشبینیانەی ھاتوونەتە دی.

داتا و زانیارییەکانی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر دەستکاری

داتا و زانیارییەکانی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر

تایبەتمەندی ھەسارەکان:

ناوی ھەسارەخولگەی تەواوبەرەخولگەی نیوە تیرەی بازنەیی (باڵانسی گەردوونی)خولگەی چەرخ (بە ساڵ)لاری لۆ ھێڵی یەکسانی لە ڕۆژەوەنا ناوەندی خولگەییسوورانەوە بە دەوری تەوەری خۆی (بە ڕۆژ)ڕێژەی مانگەکان لە دەوری ھەسارەبازنەتەوشکجۆری ھەسارە
(زاوە) عەتارد٠٬٣٨٢٠٬٠٦٠٬٣٩٠٬٢٤٣٬٣٨٠٬٢٠٦٥٨٬٦٤نییەنییەھەسارەی بەردین
ڤینوس٠٬٩٤٩٠٬٨٢٠٬٧٢٠٬٦٢٣٬٨٦٠٬٠٠٧٢٤٣٬٢نییەکاربۆن دووئۆکسید و نایترۆجینھەسارەی بەردین
زەوی١٬٠٠١٬٠٠١٬٠٠١٬٠٠٧٬٢٥٠٬٠١٧١٬٠٠مانگنییەئۆکسجین و نایترۆجینھەسارەی بەردین
مەریخ٠٬٥٣٢٠٬١١١٬٥٢١٬٨٨٥٬٦٥٠٬٠٩٣١٬٠٣٢نییەکاربۆن دووئۆکسید و نایترۆجینھەسارەی بەردین
ھورمز١١٬٢٠٩٣١٧٬٨٥٬٢٠١١٬٨٦٦٬٠٩٠٬٠٤٨٠٬٤١٤٩ھەیتیھایدرۆجین و ھیلیۆمھەسارەی گازی
کەیوان٩٬٤٤٩٩٥٬٢٩٬٥٤٢٩٬٤٦٥٬٥١٠٬٠٥٤٠٬٤٣٥٢ھەیتیھایدرۆجین و ھیلیۆمھەسارەی گازی
ئورانوس٤٬٠٠٧١٤٬٦١٩٬٢٢٨٤٬١٦٬٤٨٠٬٠٤٧-٠٬٧٢٢٧ھەیتیھایدرۆجین و ھیلیۆمھەسارەی گازی
نێپتۆن٣٬٨٨٣١٧٬٢٣٠٬٠٦١٦٤٬٨٦٬٤٣٠٬٠٠٩٠٬٦٧١٣ھەیتیھایدرۆجین و ھیلیۆمھەسارەی گازی

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری