ھەرسە برین

ھەرسە برین نەخۆشییەکە ناوپۆشی گەدە یان لە بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵەباریکە برینێکی کراوە هەبێت. ئەوەش ڕوودەدات کاتێک ترشێتی گەدەت دادەماڵی لە چینی پارێزگاری کۆئەندامی هەرسکردنت لە لیک، لەوانەیە کەسی تووشبوو هەست بە هیچ نیشانەیەک نەکات، هەروەها لەوانەشە هەست بە نائاسوودەیی یان ئازاری سووتان بکات. هەرسە برین دەتوانێت ببێتە هۆی خوێن بەربوونی ناوەکی، کە هەندێک جار مانای ئەوەیە کە پێویستت بە خوێن گواستنەوە دەبێت لە نەخۆشخانە.

هۆکارەکان دەستکاری

برینەکان درووست دەبن کاتێک ئاوگی هەرس کردن دیواری گەدە یان ڕیخۆڵە بچووکەکان تێک دەدات. ئەگەر توێژاڵی مووەکان زۆر باریک بێت یان گەدەت زیاد لە پێویست ترشی دەربدات،ئەوە گەدەت هەستی پێ دەکات.دوو هۆکاری سەرەکیەکەش بریتین لە:

١.بەکتریا:کە پێی دەڵێن هێلیکۆبەکتەر پیلۆری،وە نیوەی لە ئێمە هەڵگری ئەم بەکتریاێین.زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی ئەم بەکتریایە بوونە تووشی برین نابن.بەڵام لە هەندێکی تردا دەتوانێت ڕێژەی ترشی بەرز بکاتەوە و چینی لینجی پارێزەر تێکبشکێنێت و کۆئەندامی هەرس بێزار بکات.شارەزایان دڵنیا نین چۆن

تووشبوون بە هێلیکۆبەکتەر پیلۆری بڵاودەبێتەوە.

پێیان وایە ڕەنگە لە کەسێکەوە بۆ کەسێک لە ڕێگای پەیوەندی نزیکەوە تێپەڕبێت ، وەک ماچکردن. لەوانەشە لە خواردن و خواردنەوەی پیس وەریبگرن.

٢.ئازارێکی دیاریکراو: ئەگەر زۆر جار ئەسپرین ت وەرئەگری و بۆ ماوەیەکی زۆر،ئەگەری زیاتر بە تووش بوون بە نەخۆشی هەرسە برین ئەبیت هەمان شت ڕاستە بۆ دەرمانە دژە هەوکردنەکانی تر(NSAIDs).کە

ئیبۆپڕۆفین و ناپرۆکسین لە خۆ دەگرێت.  NSAIDs

بەربەستی لەشتان دەکەن لە دروستکردنی ماددەیەکی کیمیایی کە یارمەتی پاراستنی دیوارەکانی ناوەوەی گەدە و ڕیخۆڵە بچووکەکەی دەدات لە ترشەکانی گەدە

جۆرەکانی تری دەرمانەکانی ئازار وەکو ئەسیتامینۆفین‌

نابێتە هۆکارێک بۆ تووش بوون بە نەخۆشی هەرسە برین. جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولیەکانیش دەتوانێت زیاتر وا بکات کە تووشی برین ببن. فشار و خواردنی زۆر و تیژ نابنە هۆی توشبوون بە برین، وەک چۆن شارەزایان جارێک پێیان وابوو . بەڵام دەتوانن برینەکان خراپتر و قورستر بکەن بۆ چارەسەرکردن.

نیشانەکان دەستکاری

  • هەڵئاوساو
  • قرقێنە
  • نەمانی هەستی تامکردن و دابەزانی کێش
  • هێڵنجدان
  • پیسایەکی ڕەش و تاریک یان خوێناوی
  • ڕشانەوە

برینی بچووک لەوانەیە هیچ نیشانەیەکی لێ دروست نەبێت. بەڵام ئەگەر تێبینی هەر یەکێک لەم نیشانانەت کرد، قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە.

دەستنیشان کردنی نەخۆشی دەستکاری

پزیشکەکەت پرسیاری نیشانەکانی تۆ دەکات، ئایا تۆ دەرمانی (NSAID) و دەرمانی تر و مێژووی پزیشکی بەکاربهێنیت یان نا هەروەها پشکنینت بۆ دەکەن بۆ دیاریکردنی هەڵئاوسانەکە لە ناو زگ و ئازاردا ئەوە لەوانەیە بەس بێت بۆ دەستنیشانکردنی.

تاکە ڕێگە کە پزیشکەکەت دەتوانێت بە دڵنیاییەوە  پێت بڵێت ئەگەر تۆ برینێکت هەیە ئەوەیە کە سەیر بکات. لەوانەیە زنجیرەیەک تیشکی ئێکس یان تاقیکردنەوەیەک بەکار بهێنن کە پێی دەوترێت نازور.

ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێگەیان پێ دەدات بۆ ئەوەی لە گەرووی تۆدا بۆڕییەکی باریک و چەمانەوەی بۆ خوارەوە و ناو گەدە و ڕیخۆڵە بچووکەکەت تێپەڕبکەن . بۆڕییەکە لە کۆتایدا کامێرای هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت پشکنین بۆ ناوپۆشی برینی شلەیی بکرێت هەروەها لەوانەیە پارچەیەکی بچووکی ناوپۆشەکە ببەن بۆ تاقیکردنەوە پشکنینی نمونەی بۆ هێلیکۆبەکتەر پیلۆری و خوێن و هەناسە و هەروەها  سامپڵی پیسایی دەتوانێت بەکتریاکە نیشان بدات.

چارەسەر دەستکاری

هەندێک هەستە بری خۆیان چارەسەر کردن دەکەن بەڵام ئەگەر چارەسەریان نەکەیت، ئەو برینانە وا دەکەن بگەڕێنەوە.

دەتوانن دیواری خوێن دابخوورێنن لە گەدەت یان ڕیخۆڵە بچووکەکەت. هەروەها ئەو برینانە دەتوانن کونێک لە ناو پۆشتدا بکەن و تووشی نەخۆشی بن . یان دەتوانن ببنە هۆی ئاوساوبوون، کە لەوانەیە خواردن لە گەدەت بجوڵێ بۆ ناو ڕیخۆڵە بچووکەکەت.

ئەگەر هێلیکۆبەکتەر پیلۆری تاوانبار بێت، لەوانەیە پزیشکەکەت تێکەڵەیەک لە ئەنتی بایۆتیکت بۆ بنووسێت بۆ کوشتنی . ئەگەر ئەسپرین و کەسانی دیکەی (NSAID) لە پشت ئەو برینەوە بن، پێویستە لەسەریان کەم بکەنەوە، بە هەموو لایەکیان ببەن، یان ئازاری دیکە بگۆڕن.

هەروەها دکتۆرەکەت لەوانەیە دژە ترشێتیت بداتێ بۆ ئەوەی شەڕ لەگەڵ ترشی گەدەدا بکات، یان دەرمانت بۆ دابنێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو ترشەی کە لەشت دروستی دەکات

ئاڵۆزبوون دەستکاری

چارەسەری نەکراوی بەجێماوە، هەستە برین دەتوانێت ببێتە هۆی:

١٠خوێن بەربوونی ناوەکی خوێنبەربوون وەک لەدەستدانی خوێن کە بەشێوەیەکی هێواش ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی کەم خوێنی یان وەک لەدەستدانی خوێنێکی زۆر کە لەوانەیە پێویستی بە نەخۆشخانە یان خوێن گواستنەوە بێت . لەوانەیە خوێن بەربوون بە توندی ببێتە هۆی ڕشانەوەی ڕەش یان خوێناوی یان پیسایی ڕەش یان خوێناوی .

٢.کونێک لە سەرەنجامدا لە دیواری گەدە . هەرسە برین دەتوانێت کونێک لە ڕێگەی ( پێرفۆرمات ) دیواری گەدە یان ڕیخۆڵە بچووکەکەت درووست بکات ،‌دانانی تۆ لە مەترسی بە تووشبوونێکی ترسناک لە بۆشایی زگ(هەوکردنی  پەريتۆن).

٣.  گيران. هەرسە برین دەتوانێت ڕێکردنی خواردن لە ڕێگەی کۆئەندامی هەرسەوە بگرێت، دەبێتە هۆی ئەوەی بە ئاسانی پڕ بیت، بۆ ڕشانەوە و دابەزاندنی کێش یان لە ڕێگەی ئاوسان لە هەوکردن یان لە ڕێگەی برین.

٤.شێرپەنجەی گەدە.لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی هێلیکۆبەکتەر پیلۆری بوون، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدەیان زیادی کردووە

ڕێگری دەستکاری

تۆ لەوانەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی هەرسە برین کەم کەیتەوە ئەگەر هەمان ئەو ستراتیژانە پەیڕەو بکەیت کە پێشنیار کراوە وەک چارەسەری ماڵەوە بۆ چارەسەرکردنی برین،هەروەها ئەگەری هەیە بەسوود ببێت بۆ:

خۆ پاراستن لە تووشبوون. دیار نییە چۆن هێلیکۆبەکتەر پیلۆری بڵاوبۆتەوە، بەڵام هەندێک بەڵگە هەیە کە دەکرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێک یان لە ڕێگەی خۆراک و ئاوەوە بگوێزرێتەوە.

دەتوانیت هەنگاو بنێیت بۆ پاراستنی خۆت لە تووشبوون ، وەک هێلیکۆبەکتەر پیلۆری ، بە زۆر  شۆردنی دەستەکانت بە سابوون و ئاو ،بە خواردنی ئەو خواردنانەی کە بە تەواوی کووڵاون

ئاگاداری بەکاربێنە لەگەڵ ئازار شکێنەکان.

ئەگەر بە بەردەوامی ئازاری سڕکەر بەکار بهێنیت کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی گەدە زیاد دەکات، هەنگاو هەڵبگرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی کێشەکانی گەدە. بۆ نموونە، دەرمانەکانت لەگەڵ ژەمەکان بخۆ.

لەگەڵ پزیشکەکەت کار بکە بۆ دۆزینەوەی کەمترین ژەم کە  ئازار شکێنت دەداتێ. خۆت بەدوور بگرە لە خواردنەوەی مەی لەکاتی وەرگرتنی دەرمانەکانت، چونکە ئەو دووانە دەتوانن تێکەڵ ببن بۆ زیادکردنی مەترسی توشبوون بە گەدە.

ئەگەر پێویستت بە NSAID هەیە، لەوانەیە پێویستیت بە وەرگرتنی دەرمانی زیادە هەبێت وەک دژە ترشێتی، بەربەستی پەمپەکانی پرۆتۆن، بەربەستی ترش یان بریکارێکی سیتۆپارێزەر. پۆلێک لە کۆمپانیای NSAIDی بە ناوی بەرگریکاری COX-2 لەوانەیە کەمتر بێت بۆ ئەوەی ببێتە هۆی برینی پیپسی، بەڵام لەوانەیە مەترسی جەڵتەی دڵ زیاد بکات.

سەرچاوەکان دەستکاری