پارێزگای لۆری

پارێزگای لۆری (بە ئەرمەنی: Լոռի) پارێزگایەکی (مارز)ی ئەرمینیایە. دەکەوێتە باکووری وڵاتەکە و ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان. ڤانادزۆر پایتەخت و گەورەترین شاری پارێزگاکەیە. شارۆچکە گرنگەکانی دیکە بریتین لە ستێپاناڤان، ئالاڤێردی و سپیتاک. بەرزترین خاڵی پارێزگاکە چیای ئاچکاسارە لە زنجیرە چیای جاواخێتی کە بەرزییەکەی ٣١٩٦ مەتر دەبێت. نزمترین خاڵ ٣٨٠ مەتر لە دۆڵی دێبێدە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگاکە.[١]

پارێزگای لۆری
بە ئەرمەنی: Լոռու մարզ
وڵاتئەرمەنستان
پایتەختڤانادزۆر
دابەشکاریی کارگێڕیئەرمەنستان
پۆتانی شوێن٤٠°٥٥′٠″N ٤٤°٣٠′٠″E
دانیشتووان٣٩٢٬٣٠٠
ڕووبەر٣٬٧٩٩٫٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە1701–2117
وێبگەhttp://lori.mtad.am
Map

بەپێی سەرژمێری فەرمی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتووانی لۆری ٢٣٥٥٣٧ کەسە (١١١٦٧٥ پیاو و ١٢٣٨٦٢ ژن) کە نزیکەی ٧٫٨٪ی تەواوی دانیشتووانی ئەرمینیا پێکدەھێنێت.[٢] ژمارەی دانیشتووانی شارەکان ١٣٧٧٨٤ کەسە (٥٨٫٥٪) و گوندنشینەکان ٩٧٧٥٣ کەسە (٤١٫٥٪).

خەڵکی ڕەسەنی دیار دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Lori province description". Archived from the original on 2015-09-25. Retrieved 2015-11-11. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Lori population, 2011 census