نیکۆڵ پاشینیان

سیاسەتوان و کەسایەتی دیاری قەوقاز

نیکۆڵ ڤۆڤایی پاشینیان (بە ئەرمەنی: Նիկոլ Վովայի Փաշինյան؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٧٥) لە ٨ی ئایاری ٢٠١٨ەوە وەک سەرۆک وەزیرانی کارای ئەرمینیا دەستبەکاربووە، لە ٢٠١٣ەوە لە پارتی مەدەنی ئەرمەنیادایە،[١] سەرەتا کاری ڕۆژنامەنوسی کردوە لە ئەرمەن تایمز،[٢] پەشینیان ھاوسەرگیری لەگەڵ ئانا ھاکۆبیان کردووە، کە ڕۆژنامەنووسە، دوو کچ و کوڕیان ھەیە، بەڵام پەشینیان و ھاکۆبیان بە فەرمی ھاوسەرگیرییان نەکردووە، ھەروەھا مەراسیمی کڵێساشیان ئەنجام نەداوە، پەشینیان ڕایگەیاند کە ھیوادارە ڕۆژێک لە کڵێسایەکی شاری لاچینی ھەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ بەفەرمی ھاوسەرگیری بکات لەگەڵ ھاکۆبیان،[٣] پەشینیان بە ڕووسی و ئینگلیزییەکی باش دەتوانێت قسەبکات، لە ئەرمەنیادا وەک وتارخوێنێکی بەھێز تەماشادەکرێت.[٤]

نیکۆڵ پاشینیان
Նիկոլ Փաշինյան
سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٨ی ئایاری ٢٠١٨
ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی ئەرمەنیایە
لە پۆستدا بووە
١٨ی ئایاری ٢٠١٧ – ٨ی ئایاری ٢٠١٨
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٦-٠١) ١ی حوزەیرانی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
ئیجیڤان, کۆماری ئەرمەنیای یەکێتیی سۆڤیەت, یەکێتیی سۆڤیەت
(ئێستا ئەرمینیا)
پارتی سیاسیحیزبی گرێبەستی مەدەنی (٢٠١٣– تائەمرۆکە)
ھاوسەر(ەکان)ئانا هاکۆبیان
منداڵ(ەکان)٤
پەروەردەYerevan State University (no degree)
واژوو

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Who is Armenian opposition leader Nikol Pashinyan?". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-16.
  2. ^ "Prime Minister's Father Vova Pashinyan: "There are many Nikols in Armenia"". Hetq.am (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-16.
  3. ^ CNN, Judith Vonberg. "Armenia protest leader Nikol Pashinyan elected prime minister". CNN. Retrieved 2020-11-16.
  4. ^ "Շատ պարզ պատճառով". www.aravot.am (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-16.