مالیزیا (بە ئینگلیزی: Malaysia) یان فیدراسیۆنی مالیزیا، وڵاتێکی پاشایەتی دەستووریی فیدراڵییە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەختەکەی شاری کوالالومپورە. لە ١٣ ویلایەت و ٣ ھەرێمی فیدڕاڵی پێکھاتووە و یەکێکە لە ئەندامانی گەلانی کۆمۆنوێلت. و ڕووبەرەکەی دەگاتە ٣٢٩٬٨٤٧ کم٢ بەمەش دەبێت ٦٧ەمین وڵات لەڕووی ڕووبەری جوگرافییەوە؛ و بەھۆی دەریای باشووری چین بووەتە دوو لەتی قەبارە لێکچوو: مالیزیای نیمچەدوورگەیی و مالیزیای ڕۆژھەڵات. سنووری ئاوی و وشکانی لەگەڵ تایلاند، سینگاپور، ڤیێتنام، ئیندۆنیزیا و بڕونای ھەیە و سنووری ئاوی لەگەڵ فلیپینیش ھەیە.

مالیزیا
دروشم: "Bersekutu Bertambah Mutu"
"یەکیەتی هێزە"[١]
سروود: Negaraku
وڵاتەکەم
پایتەخت
و گەورەترین شار
کوالالومپور[a]

پۆرت مۆرێسبی (administrative centre)
3°08′N 101°42′E / 3.133°N 101.700°E / 3.133; 101.700
زمانە فەرمییەکان Malaysian[b]
Official script Latin alphabet[c]
Used for some purposes English[d]
گرووپە ڕەگەزییەکان 
ناوی هاووڵاتی مالیزیایی
دەوڵەت Federal constitutional elective monarchy and Federal parliamentary democracy
 -  King Muhammad V
 -  Prime Minister Mahathir Mohamad (PH)
 -  Deputy Prime Minister Wan Azizah Ismail (PH)
Independence
 -  From the شانشینی یەکگرتوو (Malaya only) ٣١ ئاب ١٩٥٧ 
 -  Federation of Malaya, Sabah, Sarawak, and سینگاپور[e] ١٦ ئەیلوول ١٩٦٣ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٣٢٩٬٨٤٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (67th)
١٢٧٬٣٥٥ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٠٫٣
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٠ ٣٢٬٤٤٧٬٣٨٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (42nd)
 -  سەرژمێریی 2010[٢] ٢٨٬٣٣٤٬١٣٥ (42th)
 -  چڕی ٨٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (114th)
٢١٦٫٤٥کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١١
 -  سەرجەم $442.010 billion[٣] (29th)
 -  سەرانە $15,385[٣] (47th)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١١
 -  سەرجەم $247.781 billion[٣] (38th)
 -  سەرانە $8,624[٣] (58th)
Gini (٢٠٠٢) ٤٦٫١ (٣٦th)
HDI (٢٠١١) increase 0.781[٤] (high) (٦١th)
دراو Ringgit (RM) (MYR)
ناوچەی کاتی MST (UTC+٨)
 -  ھاوین (DST) Not observed (UTC+٨)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd-mm-yyyy
لای لێخوڕین Left
پاوانی ئینتەرنێت .my
کۆدی تەلەفۆن +٦٠
^ a. کوالالومپور is the capital city and is home to the legislative branch of the Federal government. پۆرت مۆرێسبی is the primary seat of the federal government where the executive and judicial branches are.

^ b. The terminology as per government policy is Bahasa Malaysia (literally Malaysian language)[٥] but legislation continues to refer to the official language as Bahasa Melayu (literally Malay language).[٦]

^ c. Under the National Language Act 1967: "The script of the national language shall be the Rumi [Latin] script: provided that this shall not prohibit the use of the Malay script, more commonly known as the Jawi script, of the national language."[٧]

^ d. English may be used for some purposes under the National Language Act 1967.

^ e. Singapore became an independent country on 9 August 1965.[٨]

مالیزیا لە بنەڕەتدا شانشینی مالای بوو کە لە سەدەی ھەژدەھەمەوە ببووە ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتیی بریتانی. دواتر لە ١٩٤٨ فیدڕاسیۆنی مالیزی دروست بوو و لە ٣١ی ئابی ١٩٥٧ سەربەخۆیی بەدەستھێنا.[٩]

لە سەدەی یەکەمی پێش زایینەوە تا سەدەی دووەم و سێیەمی زایینی، نیمچە دوورگەی مالای ناوچەیەکی بازرگانی بووە لە نێوان ھیندستان و چین. و بازرگانە چینی و ھیندییەکان کاریگەریی کلتووری گەورەیان ھەبووە لەسەر خەڵکی نیمچەدوورگەکە، و خەڵکەکە چوونەتە سەر ئایینی بودیزم و ھیندوویزم. دواتر لە سەدەی چوارەمەوە تا سەرەتاکانی سەدەی پانزەیەم، ئەو ناوچەیە لەژێر دەستی چەندین ئیمپڕاتۆرییەتی یەک لە دوای یەک بووە. لە سەدەی چواردەیەم ئیسلام دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد لە مالیزیا. لە سەرەتای سەدەی پانزە، سوڵتان ئەسکەندەر شاھ، کە بە ڕەگەز سینگاپووری بوو، سەڵتەنەتی مەلاکەی دامەزراند. کە بە یەکەم دەوڵەتی سەربەخۆی ئەو ناوچەیە دادەندرێت. لەو سەردەمەدا (١٤٠٠–١٥١١) مەلاکە سەنتەرەرێکی گرنگی بازرگانی و ئیسلامی بووە لە ناوچەکە.

لە ١٥١١ مەلاکە لەلایەن پورتوگالەوە داگیرکرا؛ و دواتریش لەلایەن ھۆڵەندییەکانەوە داگیرکرا لە ١٦٤١. لە ١٨٢٤ ئیمپراتۆریەتیی بریتانی دەستی بەسەر مەلاکەدا گرت. لەو کاتەوە بەرە بەرە دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی بریتانی لاوازدەبوو بەسەر مەلاکەدا. لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم، ژاپۆن دەستی بەسەر مەلاکەدا گرت بۆ ماوەی سێ ساڵ. لەو ماوەیەدا، گرژی لە نێوان نەتەوەکانی ڕووی لە زیادی کرد و ناسیۆنالیزمیش گەشەی کرد؛ و دوای ئەوەی مەلاکە لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان کۆنتڕۆل کرایەوە، پشتگیری خەڵکی بۆ سەربەخۆیی زیادی کرد.

لە ١ی شوباتی ١٩٤٨ فیدڕاسیۆنی مالایا دامەزرا، کە لەژێر پارێزگاری بریتانیا دابوو. لە ١٩٣٨ تا ١٩٦٠ باری نائاسایی لە مالایا ڕاگەیەندرابوو بەھۆی شەڕی نێوان چەکدارانی پارتی کۆمۆنیستی مالایا و ھێزەکانی کۆمۆنوێلت.

لە کاتی سەرۆک وەزیران، موحضر محەممەد دا، مالیزیا لە وڵاتێکی پشتبەستوو بە کشتوکاڵەوە گۆڕدرا بۆ وڵاتێکی پیشەسازیی و چەندین پڕۆژەی گەورە تەواوکرا، یەک لەوانە تاوەری پێتڕۆناس بوو.

دانیشتووان

دەستکاری

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی مالیزیا ٣٠٬١٨٧٬٨٩٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٤٢ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٧٫٨ ساڵە. ھەروەھا ٧٥ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١٠]

مالیزیا وڵاتێکی فرەکلتوور و فرە ئایینە، زۆربەی دانیشتووانی مالایین (%٥٠٫١ی دانیشتووان) بەڵام چینی (%٢٢٫٦)و ھیندیش(%٦٫٧) لەو وڵاتە دەژین. ئایینی سەرەکی مالیزیا ئیسلامی سوننییە (%٦١٫٣ی دانیشتووان) بەڵام ھەندێک ئایینی دیکەش پەیڕەو دەکرێن، وەک: بودیزم (%١٩٫٨ی دانیشتووان)، کریستیان (%٩٫٢)، ھیندوویزم (%٦٫٣) و ھەندێک ئایینی دیکەش پەیڕەو دەکرێ.[١١]

پەیوەندی دەرەوە

دەستکاری

مالیزیا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی نەتەوەکانی باشووری-ڕۆژھەڵاتی ئاسیا (ASEAN)[١٢] و ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی (OIC).[١٣] و ھەروەھا ئەندامیشە لە چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵەی دیکەی جیھانی، بۆ نموونە: نەتەوەیەکگرتووەکان (UN),[١٤] کۆمەڵەی (ھاریکاری ئابووری ئاسیا-پاسفیک)،[١٥] ڕێکخراوی D-8[١٦] و بزووتنەوەی (Non-Aligned Movement).[١٧] لە ڕابردووشدا سەرۆکایەتی ASEAN, OIC و NAM ی کردووە.[١٨] و لەبەر ئەوەی پێشتر یەکێک بوو لە کۆلۆنییەکانی ئیمپراتۆریەتیی بریتانی، ئەندامی گەلانی کۆمۆنوێلتیشە.[١٩] و کوالالومپوریش میوانداری یەکەم لوتکەی ڕۆژھەڵاتی ئاسیای (East Asia Summit) کرد لە ٢٠٠٥.[٢٠]

و مالیزیا ھێشتا دانی بە ئیسرائیل نەناوە و ھیچ پەیوەندییەکی دیبلۆماسیشی نییە لەگەڵ ئەو وڵاتە و ھێرشەکانی ئیسڕائیلی بۆسەر کەرتی غەزە ئیدانەکرد لە ٣٠ نیسانی ٢٠١٠. و بە فەرمیش ڕایگەیاندووە کە تا ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەنێوان ئیسڕائیل و دەوڵەتی فەڵەستین نەکرێ، مالیزیا ھیچ پەیوەندییەکی دیبلۆماسی لەگەڵ ئیسڕائیل نابێت.[٢١]

ھێزەچەکدارەکانی مالیزیا سێ بەشن: کەشتیگەلی شاھانەی مالیزیا، سوپای مالیزیا و ھێزی ئاسمانی مالیزیا. لە ئێستادا سەربازی زۆرەملێ لە مالیزیادا نییە، و تەمەنی پێویست بۆ خزمەتی خۆبەخشانەی سەربازی ١٨ ساڵە. سوپای مالیزیا %١٫٥ی بودجەی وڵاتەکەی بۆ تەرخانکراوە و %١٫٢٣ ی ھێزیکاری وڵاتەکەش سەربازن. لە ئێستادا مالیزیا لە بەرنامەی دایە بۆ گەورەکردنی سوپاکەی و بەمۆدێرنکردنی ھەر سێ بەشەکەی.

ئابووری

دەستکاری

مالیزیا خاوەن یەک لە بەھێزترین ئابوورییەکانی ئاسیایە. لە ساڵانی ١٩٥٧ تا ٢٠٠٥ گەشەی ساڵانەی بوودجەی وڵاتەکە لە سەدا ٦٫٥ بووە.[١٨] ئابووری مالیزیا بۆ ساڵی ٢٠١٤–٢٠١٥ ڕیزبەندی شەشەم لە ئاسیا و بیستەم لە جیھانی وەرگرتووە، کە ئەوەش بەرزتربوو لە ڕیزبەندی ئابووری ھەریەک لە وڵاتانی ئوسترالیا، فەڕەنسا و کۆریای باشوور.[٢٢] و بودجەی ساڵی ٢٠١٤ ی مالیزیا ٧٤٦٫٨٢١ میلیارد دۆلار بووە، بەوەش دەبێتە ٢٨مین وڵات لەسەر ئاستی جیھان.[٢٣]

وزەی بەرھەمھاتوو زۆرتر بووە لە ٢٩٬٧٢٨ مێگاوات کارەبا. گەورەترین سەرچاوەی وزەش لەو وڵاتەش نەوتی خاو و گازی سرووشتییە، بەھۆی ئەوەی کە مالیزیا خاوەنی یەدەگێکی گەورەی نەوتە.[٢٤]

تۆڕی ڕێگای مالیزیا یەکێکە لە گەورەترین تۆڕەکان، کە ڕووبەری زۆرتر لە ١٤٤٬٠٠٠ کیلۆمەتر دادەپۆشێت؛ و خاوەنی ١٨٣٣ کیلۆمەتر ڕێگای ئاسنییە.

کلتوور

دەستکاری

مالیزیا خاوەن کۆمەڵگەیەکی فرەنەتەوە، فرەئایین و فرەزمانە. کلتووری ناوچەکە لە کلتووری ئەو خێڵە ڕەسەنانەوە وەرگیراوەکە پێشتر لەو ناوچەیە ژیاون. ھەروەھا لەژێر کاریگەرییەکی زۆری کلتووری چینی وھیندییە؛ وھەروەھا کلتووری عەرەبی، فارسی وبریتانیش کاریگەرییانھەبووە لەسەر کلتووری مالیزی.

زمانی فەرمی مالیزیا، مالیزیایییە[١١] کە شێوەیەکی ستانداردکراوی زمانی مالایییە. کە بەشێوەیەکی فەرمی پێیدەگوترێ: بەھاسا مالیزیا (بەواتای: زمانی مالیزیایی). بەڵام پێشتر ئینگلیزی زمانی کارگێڕیی ئەو وڵاتە بوو، کە پاش پشێوییەکانی ١٩٦٩ گۆڕدرا بۆ مالایی؛ و بەپێی یاسا ئەلفوبێی فەرمی وڵات ئەلفوبێی لاتینییە، بەڵام بەکارھێنانی ئەلفوبێی دیکەش ڕیگەپێدراوە. ئینگلیزی ھێشتاش لە مالیزیا بەکاردێت تەنانەت لە ھەندێک کاری فەرمیشدا، بەڵام زۆرتر لە بازرگانیدا بەکاردێت.

وەرزشە باوەکان لە مالیزیا بریتیین لە: تۆپی پێ، بەدمینتۆن، ھۆکی، سکواش، تێنس، ھونەری جەنگی، ئەسپ سواری و ھەندێکی دیکە. بەڵام تۆپی پێ باوترین وەرزشە لە مالیزیا؛ و بەدمینتۆنیش ھەزارەھا کەس بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت.

پێشانگا

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Malaysian Flag and Coat of Arms». Malaysian government. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی شوباتی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 October 2010 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١٠ی شوباتی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «Taburan Penduduk dan Ciri-ciri Asas Demografi» (PDF). Jabatan Perangkaan Malaysia. p. 5. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 4 October 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ «Malaysia». International Monetary Fund. لە 30 April 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  4. ^ «Human Development Report 2011» (PDF). United Nations. لە 2 November 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  5. ^ «Back to Bahasa Malaysia». The Star. 4 June 2007. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 October 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٣ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ «Federal Constitution» (PDF). Judicial Appointments Commission. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 29 November 2011 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٢٤ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ National Language Act 1967 ٦ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ United Nations Member States
  9. ^ بوون کێنگ چیین (٢٠٠٢). مالیزیا: دروستبوونی نەتەوەیەک. پەیمانگای لێکۆڵینەوەی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، لاپەڕە ٩٣. ISBN 978-981-230-154-3.
  10. ^ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  11. ^ ئ ا دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی (CIA), پەڕەی زانیاری دەربارەی مالیزیا ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. (٢٫١٤)
  12. ^ "پوختە" ٢٥ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. ڕێکخراوی نەتەوەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا.
  13. ^ "Islamic Affairs (OIC) and D8 Division" ٩ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. وەزارەتی کاروباری دەرەوەی مالیزیا.
  14. ^ "لیستی وڵاتە ئەندامەکان". نەتەوە یەکگرتووەکان.
  15. ^ "Member Economies". کۆمەڵەی (ھاریکاری ئابووری ئاسیا-پاسفیک).
  16. ^ "مالیزیا" ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Developing 8 Countries
  17. ^ "The Non-Aligned Movement: وڵاتە ئەندامەکان ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.". بزووتنەوەی Non-Aligned Movement.
  18. ^ ئ ا "مالیزیا". سایتی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  19. ^ "وڵاتە ئەندامەکان". سکرتارییەتی کۆمۆنوێلت.
  20. ^ "پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی مالیزیا". وەزارەتی کاروباری دەرەوەی نیوزیلاند
  21. ^ "Malaysia can be Muslim 'thought leader' – Clinton".New Straits Times.
  22. ^ ڕاپۆرتی ١٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. World Economic Forum بۆ ساڵی ٢٠١٤–٢٠١٥
  23. ^ ڕاپۆرتی International Monetary Fund.
  24. ^ وزەی دووبارەبەکارھاتوو و پڕۆتۆکۆلی کیۆتۆ: پەیڕەوکردنی لە مالیزیا. ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.