سیستم
سیستم (لە یۆنانییەوە: σύστημα سیستێما، "تەڤاھییەکی پێکھاتوو لە چەندین پاژ یان ئەندام") کۆمەڵەیەک لە پێکھێنەگەلی کارلەیەککەر یان سەربەخۆیە کە تەڤاھییەکی یەکپارچە پێک دێنن. [١]
سیستمەکان تایبەتمەندیگەلێکیان ھەیە، لەوانە:
- پێکھاتە، پێکھاتەکەشیان بەھۆی پێکھێنەکانیان و چۆنێتیی ئاوێتەبوونیانەوە پێناسە دەکرێ.
- ئاکار، کە داگری تێکردن، پێوەئاژۆتن و بەرھەمنێنانی ماک، وزە، زانیاری، یان داتایە.
- پێوەندیی ناوەکی (interconnectivity): بەشە جۆراوجۆرەکانی سیستم لە نێوان یەکتردا پێوەندیی کاری و پێکھاتەیییان ھەیە.
لەوانەیە زاراوەی سیستم ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێساش بدا کە زاڵن بەسەر پێکھاتە و/یان ئاکاردا.
چەمکەکانی سیستم
دەستکاری- دەوراندەور و کەوشەن
بیردۆزی سیستمەکان جیھان وەکوو سیستمێکی ئاڵۆز دەبینێ کە بەشەکانی پێکەوە بەستراون. ئێمە سیستم بە پێناسەکردنی کەوشەنیەوە دەستنیشان دەکەین؛ ئەمە بە واتای ئەوە دێ کە کام بوونەوەرگەل لە ناوەوەی سیستمن و کام بوونەوەرگەل لە دەرەوەن و دەکەونە دەوراندەورەوە. پاشان بۆ تێگەیشن لە سیستمەکە و پێشبینیکردنی ئاکار و ڕەفتاری، نموونەگەلی سادەی لێ دروست دەکەین (پیان دەوترێ مودێل). لەوانەیە ئەم مودێلانە پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستمەکە پێناسە بکەن.
- سیستمگەلی خۆڕسک و دەسکرد
سیستمەکان دوو جۆرن: خۆڕسک و دەسکرد (داڕێژراو). لەوانەیە سیستمە خۆڕسکەکان ئامانجێکی ئاشکرایان نەبێ بەڵام دەکرێ دەرچووکانیان وەکوو مەبەست و نیازیان تەماشا بکرێن. سیستمە دەسکردەکان بۆ مەبەستێکی تایبەت دروست دەکرێن. پێویستە بەشەکانیان پێوەندییان ھەبێ؛ پێویستە ئەو بەشانە بۆ "کارکردن وەکوو یەک بوونەەر" داڕێژرابێتن.
- ژێرسیستم
ژێرسیستم یا بنسیستم بە سیستمێک دەوترێ کە خۆی پێکھێنەیەک بێ لە سیستمێکی تر.
- نژیاروانیی سیستمەکان
نژیاروانیی سیستمەکان (Systems architecture) داڕشتنی چەمکێکە بۆ ناساندنی پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستم.
سەرچاوەکان
دەستکاریلینکی دەرەکی
دەستکاری- پێناسەکانی سیستمەکان و مودێلەکان (ئینگلیزی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیستم تێدایە. |